چێڵسی بەفەرمی پۆلیسیچی لە بۆرووسیا دۆرتمۆندەوە بردە ریزەکانی
پۆلیسیچ تاکو کۆتایی ئەم وەرزە لە بۆرووسیا دۆرتمۆند دەمێنێتەوە
کریستیان پۆلیسیچ بەفەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی چێڵسییەوە دەکات و بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بەجێدەهێڵێت.
یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ئاشکرایکردووە، پۆلیسیچی یاریزانی لاوی ئەمریکی یانەکەی گرێبەستێکی لەگەڵ یانەی چێڵسی واژووکردووە و هاوینی داهاتوو بەفەرمی پەیوەندی بەو یانە ئینگلیزییەوە دەکات.
پۆلیسیچی 20 ساڵان تاکو کۆتایی ئەم وەرزە بە خواستن یاریی بۆ دۆرتمۆند دەکات و هاوینی داهاتوو لەگەڵ بلووز دەست بە راهێنان و یاریکردن دەکات، کە ئەو یاریزانە ئەمریکییە بەرامبەر 64 ملیۆن یۆرۆ لە بۆرووسیا دۆرتمۆندەوە دەچێتە ریزەکانی چێڵسی.