یه‌ك كیلۆ شیری گوێدرێژ بە 10 دۆلاره و پەنیره‌كه‌شی ده‌گاته هه‌زار دۆلار
بەرهەمهێنانی شیر و پەنیری گوێدرێژ لە ئێران په‌ره‌ی سه‌ندووه
K24- هەولێر:
بەڕیوەبەرێكی کارگەی بەرهەمهێنانی شیری گوێدرێژ دەڵیت: " گوێدرێژ له دوای زاوزێ، نزیكه‌ی 6 بۆ 8 مانگ شیری ده‌بێت، لەم ماوەیەشدا دەتوانین لە باشترین حاڵەتدا رۆژانه 2 کیلۆ شیر بەرهەمبهێنین".
باسی ئەوەش دەکات، هەر کیلۆیه‌ك شیر بە 8 دۆلار دەفرۆشن، کە لە گەڵ پارەی هەناردەکردنی بۆ خەڵک، ده‌گاته 9 دۆلار، ره‌نگه له‌لای دەڵاڵەکان نرخه‌كه‌ی بگاته 10 دۆلار و زیاتریش".
لە وڵاتانی ئەوروپی نرخی هه‌ر کیلۆیه‌ك شیری گوێدرێژ، نزیکەی 10 یۆرۆیە، وڵاتی چینیش یەکێکە لە گەورەترین بەرهەمهێنه‌ری شیری گوێدرێژ و تەنانەت شیر، گۆشت، پەینەکەیشی سوودی زۆره و له چه‌ندین وڵات به‌كارده‌هێنرێت.
بەڕێوه‌بەرانی کارگەی بەرهەمهێنانی گوێدرێژ دەڵێن: "دانانی ئەم پڕۆژەیە پارەیه‌کی کەمی دەوێت، نرخی هه‌ر گو‌ێدرێژێك 100 دۆلاره، هاوكات نەخۆشی و رێژەی مردنیشیان زۆر کەمە، بۆیه ئەم کارگەیە لە روانگەی ئابووری هەرزانە، هەرچەندە بەرهەمەکانی لە نێو ئێرانییەکان زۆر رەواجی نییە، بەڵام ئەو کەسانەی ئاگاداری سوودەکانی ئەم بەرهەمەن موشتەری بەردەوامی شیر و پەنیر و رۆنەکەن".
سووده‌كانی به‌رهه‌می گوێدرێژ
پەینی گوێدرێژ لە وەرزی بەهار کۆ ده‌كرێته‌وه و رەوانەی بازاڕەکانی ده‌كه‌ن، پەینی گوێدرێژ بۆ نەخۆشی هەوکردن، حەساسیەی پێست و سییەکان زۆر بەسوودە.
رۆنەکەیشی زیاتر بۆ لابردنی شوێنی برین و سپیکردنی پێست و نه‌هێشتنی ئازارەکانی جومگە بەکاردێت، ئەم رۆنەش لە رێخۆڵەی گوێدرێژ دروست دەبێت، کە لە هەر گوێدرێژێكدا تەنها نیو کیلۆ بەرهەمدێت.
به گوێره‌ی گوته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كارگه‌كه، بەرهەمهێنانی پەنیر زۆر گرانە و بۆ بەرهەمهێنانی هەر کیلۆیه‌ك پەنیر، دەبێت لە نێوان 30 بۆ 40 کیلۆ شیر بەکار بێت لە بەر ئه‌وه‌شه هەر کیلۆیه‌ك پەنیر لە نێوان 400 بۆ 500 دۆلار نرخی هەیە.
یەکێکی دیكه دەڵیت: "بۆ هەر کیلۆ پەنیر 45 تا 50 کیلۆ شیری پێویستە"، هه‌ر كه‌سێك به جۆرێكی جیاواز باسی به‌رهه‌مهێنانی په‌نیری گوێدرێژ ده‌كات، بۆیە نرخی پەنیر لە نێوان 500 تا هه‌زار ده‌بێت.
شیری گوێدرێژ ڤیتامینەکانی B, B12, B1, C, هەیە و بۆ دەرمانی سکچوون بە کاردێت، هه‌روه‌ها بۆ نەخۆشییەکانی هەڵامەت، کەمخوێنی، نەخۆشییەکانی دڵ، بەساڵاچووان بۆ ئێسکەکان و ددانەکان، ناڕێکییەکانی کۆئەندامی هەرەس، نەخۆشییەکانی هەوکردن و ڤایرۆسەکان و بەکتریاکان، بۆ تەنگەنەفەسی منداڵان، ژەهراویبوون بە خواردنەکان سوودبه‌خشه.
پەینی گوێدرێژ تەنها بە شێوەی سووتان بە کار ده‌هێنرێت و دووکەڵی بە سوودە بەتایبەت لە وەرزی زستان لە ناو ماڵدا، هەموو ڤایرۆسەکان و بەکتریاکان لەناو دەبات.
بۆ ئەو کەسانەش به سووده كه بەردەوام سەر ئێشەیان یان نەخۆشی خورینی پێستیان هەیە، هاوكات یه‌كێكیشه له باشترین رێگەکان بۆ ئەو کەسانەی نه‌خۆشی ئەگزیمایان هەیە.
سوودی بۆ ئه‌وانه‌ش هه‌یه كه نەخۆشی په‌ركه‌م هه‌یه.
سه‌رچاوه: عصر ایران