گرووپێكی 8 كه‌سی له 2018 گیریان خوارد و له 2019 رزگاركران
له به‌رزایی 52 مه‌تر مابوونه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
گرفتێکی تەکنیکی لە شاری یاری رێنێ، له باکووری رۆژئاوای فه‌ره‌نسا، بووە هۆی ئەوەی 8 کەس لە سەری ساڵی نوێ، لە بەرزترین خاڵ بمێننەوە.
شایەتحاڵان کە بۆ رۆژنامەی "ئۆیست فرانس"، قسه‌یان كردووه، باس له‌وه ده‌كه‌ن، رۆژی دووشەممە کاتژمێر 20:30 بە کاتی فه‌ره‌نسا، یەکێك لە ئامێره‌كانی یارییەکە تێكشکا و گرووپێکی 8 کەسی کە لە ناویدابوون لە بەرزترین خاڵی ئاسمان کە 52 مەتر بەرز بوو گیریان خوارد.
تیمه‌كانی فریاگوزاری تا چەند کاتژمێرێك دوای سەری ساڵ لە هه‌وڵه‌كانییان به‌رده‌وام بوون، ئینجا توانرا ئەو 8 کەسە له رێگه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌وه رزگار بكرێن.
شاره‌داری رێنێ، له کاتژمێر 5:59 بەیانی، واتا له ساڵی نوێ، رزگارکردنی ئەو 8 کەسەی راگه‌یاند.
ئه‌و هه‌شت كه‌سه سه‌ر له ئێواره‌ی رۆژی 31ی 12ی 2018 له ناو یارییه‌كه گیریان خوارد و به‌ره‌به‌یانی رۆژی 1ی 1ی 2019 رزگاركران.
Opération de sauvetage terminée pour les 8 personnes bloquées (pendant plus de 8h) sur un manège de la fête foraine de #Rennes. Bravo à toutes les équipes mobilisées sur cette intervention spectaculaire. pic.twitter.com/HZUxOPtiKX
— Nathalie Appéré (@nathalieappere) January 1, 2019