فراكسیۆنی پارتی داوا له لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات په‌له له‌پێكهێنانی حكوومه‌ت بكه‌ن
هێمن هه‌ورامی: ده‌بێت ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن به‌دی بێت
K24 - هه‌ولێر:
فراكسیۆنی پارتی داوای په‌له‌كردن له پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م له لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات و دووپاتیشی ده‌كاته‌وه نابێت دۆسیه‌ی به‌غدا و ناوچه كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ گفتوگۆی پێكهێنانی حكومه‌ت تێكه‌ڵ بكرێت.
هێمن هه‌ورامی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: هه‌رێمی كوردستان به قۆناخێكی هه‌ستیار تێده‌په‌ڕێت و گه‌لی كوردستان بریاری خۆی له هه‌ڵبژاردن داوه و جه‌ختیشی كرده‌وه كه دوای تێپه‌ڕبوونی په‌نجاوحه‌وت رۆژ به‌سه‌ر سوێند خواردنی په‌رله‌مانتاران ده‌بێت په‌له له پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م بكرێت و ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن به‌دی بێت.