به فه‌رمی سه‌ڵاح خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی عه‌ره‌بی 2018 ـی به‌ده‌ستهێنا
سه‌ڵاح بۆ دووه‌م ساڵ له‌سه‌ریه‌ك ئه‌م خه‌ڵاته ده‌باته‌وه
محه‌مه‌د سه‌ڵاح ئه‌ستێره‌ی لیڤه‌رپوول بۆ ساڵی دووه‌م له‌سه‌ریه‌ك خه‌ڵاتی گۆڵ 25ـی بۆ باشترین یاریزانی عه‌ره‌بی ساڵی 2018 به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌م یاریزانه میسریه له ساڵی رابردوو مێژووی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول تۆمار كرد و بووه گۆڵكاری پرێمه‌رلیگ و نازناوی باشترین یاریزانی خوله‌كه‌شی به‌ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ها سه‌ركردایه‌تی رێدزی كرد له گه‌یشتن به فایناڵی چامپیۆنزلیگ.
سه‌ڵاحی 26 ساڵ له‌م وه‌رزه‌شدا ساته زێڕینه‌كانی به‌ڕێ ده‌كات و گۆڵكاری یانه‌كه‌یه‌تی و سه‌ركردایه‌تی تیپه‌كه‌ی كردووه له وه‌رگرتنی پێشه‌نگی یانه‌كانی پرێمه‌رلیگ.
سه‌ڵاح له وه‌رزی رابردوو به‌شداری 79 یاریی كرد و 60 گۆڵی تۆمار كرد و 24 پاسی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌شی دایه هاوڕێكانی، هه‌ر له ساڵی رابردوو سه‌ڵاح له مۆندیالی رووسیا دوای بیست و هه‌شت ساڵ سه‌ركردایه‌تی میسری كرد.