"بالۆتێلی له‌ ده‌رگه‌ی یانه‌یه‌كی گه‌وره‌وه‌ له‌ رێگایه‌ به‌ره‌و خولی ئیتاڵیا"

وازهێنان له‌ شه‌ڕ و ئاژاوه‌ كراوه‌ته‌ مه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌ی باڵۆتێلی

ماریۆ بالوتێلی هێرشبه‌ری یانه‌ی نیسی فره‌نسا له‌ ‌رێگای گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ ئیتاڵیا و له‌ ده‌رگای ناپۆلی په‌یوه‌ندی به‌ سێریا ئه‌ی ده‌كاته‌وه‌.

رۆژنامه‌ی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویكردۆته‌وه‌ ناپۆلی ده‌ستی به‌ گفتوگۆكان كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ بازاڕی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ بیگوازنه‌وه‌ ریزه‌كانیان، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ فڕه‌نسیه‌كه‌ به‌ بالوتێلی راگه‌یاندووه‌ یانه‌یه‌ك بۆخۆی بدۆزێته‌وه‌ و گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ ناكه‌نه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ ئیتاڵیه‌كه‌ هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: ناپۆلی په‌یوه‌ندی به‌ مینۆ رایۆلای به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانی ماریۆ كردووه‌ و مه‌رجێكیشی بۆ ئه‌و یاریزانه‌ داناوه‌ كه‌ نابێت كێشه‌ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌كان و هانده‌ران یاخود له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دروست بكات.

ماریۆ بالۆتێلی پیشتر ئه‌زموونێكی گه‌وره‌ی له‌ سێریا ئه‌ی هه‌یه‌ و یاری بۆ هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانی ئینته‌ر میلان و ئه‌یسی میلان كردووه‌، درێسی یانه‌كانی لیڤه‌رپوول و مانچێسته‌ر سیتیشی پۆشیوه‌.

Fly Erbil Advertisment