له كه‌مپى حه‌سه‌ن شام 400 منداڵى بێ سه‌رپه‌رشت چاره‌نووسيان نادياره
وه‌ك پێویست هاوكاری ئه‌و منداڵانه نه‌كراوه
K24 – هه‌ولێر:
له كه‌مپی حه‌سه‌ن شام كه ئاواره‌كانی شاری مووسڵ تێيدا نیشته‌جێكراون، چوار سه‌د منداڵ له پێكهاته‌ی جیاواز، بێ دایك و باوك ماونه‌ته‌وه.
رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و چاودێران ده‌ڵێن وه‌ك پێویست هاوكاری ئه‌و منداڵانه نه‌كراوه.
بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، له چوارچێوه‌ى كاره‌كانيدا، ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به‌رپرسیارێتی ئه‌و منداڵانه‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه.
هاوكات چاره‌نووسی ئه‌و منداڵانه نادیاره. له‌م رووه‌شه‌وه پرسیار ئاراسته‌ی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به‌غدا ده‌كرێت.