له ههولێر گۆڕان كۆنفرانسى نيشتمانى دهبهستێت
لە ماوەی سێ رۆژدا پهيكهرى خۆی دەگۆڕێت
K24 – ههولێر:
بزووتنەوەی گۆڕان بە بەشداری زیاتر لە هەزار ئەندام کۆنفرانسی نیشتمانی لە هەولێر دەبەستێت و لە ماوەی سێ رۆژدا پهيكهرى خۆی دەگۆڕێت.
هێمن شێخانی، ئهندامی جڤاتى نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، رايگهياند، کۆنفرانسەکە ماوەیەک دوادەکەوێت و لە دوای ئەنجامدانیشی هەڵبژاردنی ناوخۆیی بزووتنەوەکە ئەنجامدەدرێت کە تێيدا لە رێکخەرەوە تاوەکو رایەڵەکان گۆڕانکاریی دەکرێت.
کۆنفرانسەکەی گۆڕان کە ئومێدی هەستانەوەی گۆڕانی لێدەکرێت لە هەولێر ئەنجامدەدرێت و زیاتر لە هەزار ئەندام تێيدا بەشدار دەبن، هاتنە پێشەوەی گەنج و گۆڕانکاریی و بەدەستهێنانەوەی دەنگە لەدەستچووەکان گرەوی دیاری کۆنفرانس و هەڵبژاردنی ناوخۆیین، بەڵام پێناچێت هەموویان بێنەدی چونکە وەک عومهر عينايهتى پهرلهمانتارى بزووتنهوهكه رايگهياند، هۆكارى كهوتنهكانى گۆڕان زۆرن.
کوردستان24 زانیویەتی لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ئەمجارەدا رێگە نادرێت بەشێک لە ئەندامانی جڤات و ئۆرگانەکانی دیکە خۆیان ھەڵبژێرنەوە، بەتایبەت ئەوانەی کە دوو خول لە سەرکردایەتی بزووتنەوەکەدا بوون.