شەڕڤانان دەستیان بەسەر كۆگایەكی چەك و تەقەمەنیدا گرت
چەندین چەك و تەقەمەنی جۆراوجۆری تێدایە
K24 - ھەولێر
شەڕڤانانی ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) لە ھەجین دەستیان بەسەر كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی داعش داگرت.
بە گوێرەی ئاژانسی ھاواری نزیك لە ھەسەدە: "لە كاتی گەڕان و پشكنین لە شارۆچكەی ھەجین دەستیان بەسەر كۆگایەكی گەورەی چەك و تەقەمەنی داعش داگرت، كە چەندین جۆر چەك و تەقەمەنی لەو كۆگایەدا ھەن".
بە گوتەی فەرماندەكانی ھەسەدە، بەشێكی زۆری سنووری ھەجین لەدەست چەكدارانی داعش رزگار كردووە و ئۆپەراسیۆنی شەڕڤانانی ھەسەدە بەردەوامە بۆ كۆنترۆڵكردنی تەواوی ناوچە سنوورییەكانی نێوان سووریا و عێراق.