كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند

كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند

K24 - ھەولێر

بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ شەپۆلێكی بەفر و باران ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بە گوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور و باران دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت. لە كاتەكانی ئێوارەدا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی رایگەیاندووە، سبەی رۆژی ھەینی ئاسمان لەنێوان پەڵە ھەور و نیمچە ھەوردا دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی