ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ينه‌وا: دان به‌ حكومه‌تى خۆجێى ئێستاى شنگالدا نانێين

هیچ لایەنێکیش لە ئەنجوومەنەکە پشتیوانی ناکات

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، سيدۆ چه‌تۆ رايگه‌ياند، مامەڵە لەگەڵ حکومەتی خۆجێی ئێستای شنگال ناکەن و هیچ لایەنێکیش لە ئەنجوومەنەکە پشتیوانی ناکات.

سیدۆ چەتۆ، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا گوتيشى: هەندێک لایەنی ناشەرعی حکومەتێکی خۆجێیان لە شنگال پێکهێناوە، ئەم کارەش مایەپووچە و هیچ لایەنێکی فەرمی پشتیوانی لێناکات.

دووپاتيشيكرده‌وه‌، هەر نووسراوێك لەلایەن حکومەتی ناشەرعی شنگال واژوو بکرێت، ئەوا بە نووسراوێكى ساختە هەژماردەکرێت و هیچ لایەنێک مامەڵەی لەگەڵ ناکات.

سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا جەختیکردەوە، پرسی شنگال پرسێکی ئاڵۆز و نێودەوڵەتییە.

ئاماژەی بەوەشدا، نزیکەی 300 هەزار دانیشتوی شارۆچکەی شنگال، تاوەکو ئێستا لە ناو کەمپەکان ژیان بەسەر دەبەن و نەگەڕاونەتەوە سەرماڵ و حاڵی خۆیان.

پێشتریش، نەوفەل حەمادی، پارێزگاری نەینەوا رایگەیاند، بەلای ئەوانەوە مەحما خەلیل قایمقامی شەرعی شنگالە و مامەڵە لەگەڵ ئەوانی دیكە ناكەن.