ڤيديۆ.. پۆليسى سلێمانى ورده‌كارى تاوانى كوشتنى منداڵێكى رۆژئاواى كوردستان ده‌خاته‌ڕوو
دواى نزيكه‌ى ساڵێك دانى به تاوانه‌كه‌يدا ناوه و ورده‌كارى شێوازى كوشتن و فڕێدانى ته‌رمه‌كه‌ى ئاشكرا كردووه
K24 – سلێمانى:
پۆليسى سلێمانى له رێگه‌ى په‌يجى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك، دانپێدانانى تۆمه‌تبارێكى بڵاوكرده‌وه، كه به تۆمه‌تى كوشتنى منداڵێكى ته‌مه‌ن 3 ساڵ له 29ى ئازار/ مارسى 2018 ده‌ستگيركراوه.
له‌و رۆژه‌دا منداڵێك به ناوى مسته‌فا و خه‌ڵكى رۆژئاوای كوردستان لەبەردەم ماڵەكەی خۆیاندا لەكەمپی باریكە دیارنەما.
دايك و باوكى له بنكه‌ى پۆليسى شاره‌دێى عه‌ربه‌تى سه‌ر به سلێمانى سكاڵاى ياساييان تۆمار كرد.
رۆژى 1ى نيسان/ ئه‌پريلى 2018، پۆليس له‌سه‌ر رێگه‌ى ناحيهى عه‌ربه‌ت – وارماوا (زهڕايهن)، ته‌رمى مسته‌فاى سێ ساڵه‌ى دۆزييه‌وه.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوى پۆليسى سلێمانى، رۆژى 9ى ئاب/ ئۆگستى 2018، واته نزيكه‌ى پێنج مانگ دواى تاوانه‌كه، كه‌سێك به ناوى (م.ك.ح) به تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه ده‌ستگيركراوه.
پۆليس ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، تۆمه‌تبار سه‌ره‌تا نكۆڵی لەتاوانەكەی كردووه و بێ ئاگایی خۆی لەرووداوەكە پیشانداوه.
پۆليسى سلێمانى راشيگه‌ياندووه، "پۆلیسی عەربەت بەردەوام بون لەلێكۆڵینەوە و دواى پشكنینی ئوتومبێلی تۆمەتبار، هەندێك بەڵگەيان ده‌ستكه‌وتووه. وه‌ك شوێنه‌وارى خوێن، موی قژ، هەروەها جل و بەرگی منداڵەكە".
ئاشكراشيكردووه، "لە ناو ئوتومبێلی تۆمەتباردا هەندێك وردە تەبەدۆر دۆزرایەوە ئەوەش وایكرد كە سەرەداوەكانی روداوەكە ئاشكرا ببن".
دواى ده‌ستكه‌وتنى به‌ڵگه‌كان، تۆمه‌تبار له 2ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2019، بۆیەكهمجار تۆمه‌تبار دانى نا به ئه‌نجامدانى تاوانەكەیدا".
پۆليسى سلێمانى له زارى تۆمه‌تباره‌كه‌وه، بڵاويشيكرده‌وه، ئه‌و تۆمه‌تباره "لە بەردەم ماڵەكەی خۆیاندا به ئۆتۆمبێل له منداڵه‌كه‌ى داوه و دوایی خستویەتییە ناو سندوقی ئۆتۆمبێلەكەیەوە و بەرەو ناحیەی زەڕایەن بردویەتی، پاشان كە زانیویەتی منداڵەكە مردووە هێناویەتییەوە بۆ كەمپەكە بەو نیازەی لەبەردەم ماڵی منداڵەكەدا فڕێی بدات، بەڵام بەهۆی ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى لێبووه، نەیتوانيوە ئەو كارە بكات، بۆیە دووبارە تەرمەكەی بردووه‌تەوە بۆ دەرەوەی كەمپەكە و لەسەر شەقامی گشتی بەجێیهێشتووە".
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، تۆمه‌تباره‌كه بۆ فریودانی كه‌سوكارى منداڵه‌كه، دوای كوشتنى مسته‌فا لەگەڵ كەسوكاری منداڵەكەدا گەڕاوە بۆ دۆزینەوەی منداڵەكە".
سه‌رچاوه: په‌يجى پۆليسى سلێمانى
ئ.ر