سێ ساڵه كه‌نه‌دا به‌ڵێنێكی به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه جێبه‌جێ نه‌كردووه
له 2016 وه سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا به‌ڵێنی داوه
K24 - هه‌ولێر:
له دوای سێ ساڵ له به‌ڵێنی پێدانی چه‌ك به هێزی پێشمه‌رگه، هێشتا حكومه‌تی كه‌نه‌دی چه‌كه‌كانی ره‌وانه‌ی كوردستان نه‌كردووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی میدیاكانی كه‌نه‌دا له دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2016 جه‌ستن ترودۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا، به‌ڵێنیدا چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ هێزی پێشمه‌رگه ره‌وانه بكات، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئه‌و هاوكارییه سه‌ربازیانه له كۆگایه‌كی شاری مۆنتڕیاڵی كه‌نه‌دی هه‌ڵگیراوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری كه‌نه‌دا له‌وباره‌یه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت: "هیچ پلانێك نییه به‌منزیكانه ئه‌و چه‌كانه ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت".
