له‌ دهۆك هيچ بڕێكى سووته‌مه‌نى به‌سه‌ر ئاواره‌كانى شنگالدا دابه‌ش نه‌كراوه‌

ئەمەش ھێندەی دیكەی ژیانیانی ناخۆشكردووە

K24 – دهۆك:

تاكو ئێستا و بەم سەرما و سۆڵەیە، ئاوارەكانی كەمپی دادوودیە لە دھۆك، ھیچ بڕە سووتەمەنییەكیان وەرنەگرتووە، ئەمەش ھێندەی دیكەی ژیانیانی ناخۆشكردووە.

ئاواره‌يه‌كى نيشته‌جێى كه‌مپه‌كه‌، به‌ ناوى (عافیە) بۆ كوردستان24 گوتى: ناوەوە و دەرەوەی خێوەتەكان ھەر وەك یەك ساردن، بۆیە تووشی نەخۆشی دەبین.

ساڵانى رابردوو لە لایەن رێكخراوە مرۆییەكان، یان حكومەتی ھەرێم و فیدراڵەوە، بڕێك سووتەمەنی بۆ ئاوارەكان دابیندەكرا، بەڵام وەك ئاوارەیەكی دیكە دەڵێت، ئەمساڵ ھیچ بڕێكیان وەرنەگرتووە.

زۆربەی ئاوارەكانی ناو كەمپەكه‌ خەڵكی شنگالن، بەڵام بەھۆی بوونی ژمارەیەكی زۆری گروپە چەكدارەكان و ئاوەدان نەكردنەوەی ناوچەكانیان، ناتوانن بگەڕێنەوە.