په‌رله‌مانتارێكی پارتی خانەنشینی پەرلەمانتاری رەتدەکاتەوە
دەگەڕێتەوە سەر پیشەی پێشووی كه مامۆستا بووه
K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له خوولی چواره‌می په‌رله‌مان، خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاری ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر پیشه‌ی پێشووی خۆی كه مامۆستا زانكۆ بووه.
فرسه‌ت سۆفی، په‌رله‌مانتاری پارتی له خوولی پێنجه‌م، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، نووسراوێكی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا ئاماژه به‌وه كراوه، ناوبراو ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر پیشه‌ی پێشووی خۆی، كه مامۆستای زانكۆ بووه له زانكۆی پۆلیته‌كنیك.
به گوێره‌ی نووسراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، كه رێككه‌وتی 3ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2019ی به‌سه‌ره‌وه‌یه، به‌هۆی داواكردنی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر پیشه‌ی پێشووی خۆی، مامه‌ڵه‌ی خانه‌نشینبوونی په‌رله‌مانتاری نه‌كردووه و ده‌بێته‌وه مامۆستای زانكۆ.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی له فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "لە سەرەتای بوونمان بە پەرلەمانتار رامانگەیاند کە دوای تەواو بوون لە کاری پەرلەمانی، خانەنشین نابین و دەگەڕێمەوە سەر کاری پێشووم".
فرسه‌ت سۆفی، به‌ر له‌وه‌ی ببێته ئه‌ندامی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی، مامۆستای زانكۆ بووه و دكتۆرای له سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا هه‌یه.

پۆستی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك