مه‌سعود حه‌یده‌ر سه‌باره‌ت به بودجه داوایه‌ك ئاراسته‌ی نوێنه‌رانی كورد ده‌كات له به‌غدا
به گوێره‌ی مادده‌ی 30ی ده‌ستوور مووچە ئەرکی حکوومەتی فیدراڵییە
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعود حه‌یده‌ر، په‌رله‌مانتاری خوولی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له باره‌ی پرۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی 2019، ده‌ڵێت: "داواکارم لە ھاورێکانم لە فراکسیۆنە کوردستانییه‌کان ھەرچی کێشەی سیاسی و تێروانین و تێبینی ھەیە وەلای نێن و خەمی خەڵکی کوردستان بخەنە پێش ھەر خەمێکی تر".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، نووسیویه‌تی: "ئەوەی ھەیە لە پرۆژە یاسای بودجه‌ی 2019ی عێراق، ھەوڵی چەسپاندن و جێبەجێکردنی بدەن و مووچەی فەرمانبەران و شایستە و مافی پێشمەرگه و شەھیدان و ئەنفالکراوان لە یاساکەدا جێگیر بکەن".
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، مووچە ئەرکی دەستووری حکوومەتی فیدراڵییە و ماددەی 30 دەستوور روونە لەسەر ئەو بابەتە و پێویستە مووچەی فەرمانبەران جێگیر بکرێت لە یاساکە.
مه‌سعود حه‌یده‌ر باس له ئه‌زموونی خۆی له ساڵی رابردوو ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته و روونی ده‌كاته‌وه، پار ساڵ ھەموو فراکسیۆنه کوردستانییه‌کانی پەرلەمانی عێراق، لە نووسینگەی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان لە کۆبوونەوەدا بووین و لەسەر مووچەی فەرمانبەران و پشکی پێشمەرگە و ھەڵەبجە و شایستەی جووتیاران و بودجەی ھەرێم بە گشتی یەکھەڵوێست و یەکدەنگ بووین.
پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2019ی عێراق، له دوایین كاته‌كانی حكوومه‌ته‌كه‌ی پێشووی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بادی ئاماده‌كراوه و تا ئێستاش لایه‌نه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و پێكهاته‌كانیش له‌سه‌ری رێكنه‌كه‌وتوون، ئه‌گه‌رچی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه، به‌ڵام تا ئێستا یاساكه په‌سه‌ند نه‌كراوه.
ئ. م