رێكخراوی بارزانی ئاماری كار و چالاكییه‌كانی له‌ ساڵی 2018 راگه‌یاند

8009 چالاكی ئه‌نجامداوه‌

K24- هه‌ولێر:

ساڵی رابردوو دەزگای خێرخوازی بارزانی 8009 چالاكی ئەنجامداوه‌ و زیاتر لە یەك ملیۆن خانەوادە لە پرۆژەكانی ئه‌و ده‌زگا خێرخوازییه‌ سوودمەند بوونه‌.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا مووسا ئەحمەد، سەرۆكی دەزگای خێرخوازی بارزانی ئاماری كار و چالاكییەكانی دەزگاكەی بڵاوكردەوە و رایگه‌یاند، "ژماره‌ی چالاكییه‌كانیان له‌ماوه‌ی ته‌نیا ساڵی 2018 له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ئه‌و شوێنانه‌ی كاری تێدا ده‌كات‌ 8009 چالاكی بووه‌، كه‌ زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن خێزان سوودیان له‌ پڕۆژه‌كانیان بینیوه‌".

سه‌باره‌ت به‌ پلان و كارنامه‌یان بۆ پڕۆه‌كانی ساڵی نوێش، سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی رایگەیاند، "لە ساڵی نوێی كاركردندا پلانایان بۆ ئه‌جامدانی كۆمەڵێك پرۆژەی دیكە هه‌یه‌"، له‌وانه‌ش "پرۆژەی ئازیزان بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و بێوەژنەكان جیبەجێ دەكەن".

ئاماژەی بەوەش كرد، "لە جنێڤ و برۆكسل ئۆفیس دەكەنەوە و ئازارەكانی كورد دەگەیەننە جیھان و ھەوڵ ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ئەو نەھامەتییانەی بەسەر كورد دا ھاتوون قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌".

ده‌زگای خێرخوازی بارزانی له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان گه‌وره‌ترین و چالاكترین رێكخراوی ناحكوومیی خێرخوازییه‌، په‌یامی سه‌ره‌كی ئه‌و رێكخراوه‌ به‌هاناوه‌چوونی زیانپێگه‌یشتووانی شه‌ڕ و ئاواره‌ و  لێقه‌وماوانی كاره‌ساته‌ سرووشتییه‌كان و هه‌وره‌ها گه‌یاندنی هاوكاری لۆجستی و مرۆییه‌ پێیان.

H.B