پۆرن ستارێكی ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر راستڕه‌وه‌كانی ئه‌ڵمانیا به‌رگری له موسڵمانان ده‌كات
وێنه‌ی شاونا لینی له خۆپیشاندانێكی ئه‌ڵمانیا به‌رز كرایه‌وه گوایا موسڵمانان كوشتوویانه
K24- هه‌ولێر:
شاونا لینی، پۆرن ستاری ئه‌مه‌ریكی راستڕه‌وه‌كانی ئه‌ڵمانیای له‌سه‌ر ئه‌وه شه‌رمه‌زار كرد، كه له خۆپیشاندانێكدا وێنه‌كه‌یان بۆ تۆمه‌تباركردنی په‌نابه‌رانی موسڵمان به‌كارهێنابوو، گوایا موسڵمانه‌كان لینییان كوشتووه.
I upset Nazis so bad in 2017 that they started putting my picture on their banners that said I was killed by muslims. I am not even joking. It's even on their far-right website. ? They even photoshopped (poorly) a drop of blood coming out of my nose.
— Shawna ? (@ShawnaLeneeShow) December 28, 2018
ئه‌م شه‌رمه‌زاركردنه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، كه راستڕه‌وانی ئه‌ڵمانیا له خۆپیشاندانێكدا له دژی موسڵمانان رێكیان خستبوو و، تێیدا په‌نابه‌رانی موسڵمانیان به ئه‌نجامدانی توندوتیژی تۆمه‌تبار كردبوو، له خۆپیشاندانه‌كه‌دا وێنه‌ی ژماره‌یه‌ك پۆرن ستاریان به‌رز كردبووه‌وه، كه وێنه‌ی شاونا لینیش له‌ناویان بووه، گوایا موسڵمانان ئه‌وانی كوشتووه.
له تویتێكدا ئه‌و ئه‌كته‌ره ئه‌مه‌ریكییه له‌مباره‌یه‌وه نووسیویه‌تی، "باوه‌ڕم به‌وه نه‌ده‌كرد، تا ئه‌و كاته‌ی به‌چاوی خۆم ئه‌و وێنه‌یه‌م بینی كه له خۆپیشاندانه‌كاندا به‌رز كرابوونه‌وه و وێنه‌ی منیشی له‌ناو بوو".
I upset Nazis so bad in 2017 that they started putting my picture on their banners that said I was killed by muslims. I am not even joking. It's even on their far-right website. ? They even photoshopped (poorly) a drop of blood coming out of my nose.
— Shawna ? (@ShawnaLeneeShow) December 28, 2018
لینی له درێژه‌ی تویته‌كه‌یدا دووپاتیكرده‌وه، "زۆر له نازییه‌كان تووڕه بووم، كه پێشتریش له ساڵی 2017ـه‌ش وێنه‌ی منیان له‌سه‌ر درووشمه‌كانیان چاپ كرد و موسڵمانه‌كانیان به كوشتنی من تۆمه‌تبار كرد".
H.B
سه‌رچاوه: "huffingtonpost"