يهكێتى دهڵێت گفتوگۆكان جددى نين و پارتيش درێژهكێشانى گفتوگۆ به ئاسايى دهزانێت
گۆڕان پێیوایە دواکەوتنی پێکهێنانی حکوومەت مەترسیدارە
K24 – ههولێر:
رێکنەکەوتنی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەت بە شێوازی جیاواز لێکدانەوەی بۆ دەکرێت، گۆڕان پێیوایە گەر دواکەوتنی پێکهێنانی حکوومەت بۆ درێژەدان بە دۆخی ئێستابێ، ئەوا مەترسیدارە. یەکێتیش هۆکاری رێکنەکەوتنیان لەگەڵ پارتی بۆ جددی نەبوونی گفتوگۆکان دەگەڕێنێتەوە.
هاوکات پارتی درێژەکێشانی گفتوگۆکان بە ئاسایی دەزانێ و دووپاتی دەکاتەوە سەرەتای ئەمساڵ حکوومەت پێکدێت.
زیاتر لە سێ مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدراوە و گفتوگۆی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەت تا ئێستا ئەنجامێکی ئەوتۆی نەبووە، پارتی کە براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکەیە دواکەوتنی پێکهێنانی حکوومەت بەکارێکی ئاسایی دەزانێت.