هەسەدە وەڵامی دۆناڵد ترەمپی دایەوە
هەسەدە نەوتی بە ئێران فرۆشتووە؟
K24 – ههولێر:
بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" رەتیدەکاتەوە نەوتیان بە ئێران فرۆشتبێت.
رێدور خەلیل لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵێکی ئێرانی، قسەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای رەتکردەوە و دووپاتیکردەوە: "لە باکووری سووریا هیچ دڵۆپە نەوتێک بە ئێران نەفرۆشراوە.
رێدور جەختیکردەوە، بەهۆی نەبوونی پاڵاوگەی پێویست، نەوت تەنیا بەمەبەستی پێداویستی ناوخۆیی بەرهەم دەهێندرێت و هیچ سنوورێکیان لەگەڵ ئێران نییە بۆ ئەوەی هیچ جۆرە بازرگانییەک بکەن.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو کە "کوردەکان یەک تۆز نەوتییان هەیە ئەویش دەفرۆشنە ئێران و ئەویش بەم کارە خۆشحاڵ نییە".
H.J