به‌په‌له.. ریال مه‌درید به‌یاننامه‌یه‌كی له باره‌ی چاره‌نووسی به‌یل بڵاوكرده‌وه
گاریس به‌یل پیاوه شووشهییهكهی ریال مه‌درید بۆ 22ـهمجار تووشی پێكان هات
پێكان سه‌رله‌نوێ به‌رۆكی گاریس به‌یڵ ده‌گرێت و ئه‌م یاریزانه‌ی مێره‌نگی 15 رۆژ له یانه‌كه‌ی دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
یانه‌ی ریال مه‌رید له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه گاریس به‌یڵ له یاریی یانه‌كه‌یان له رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو به‌رامبه‌ر ڤیاریال تووشی پێكان بووه، له كۆتایی نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌هۆی ئازاره‌وه یاریگه‌ی جێهێشت و ئیسكۆ شوێنی گرته‌وه.
له‌دوایین پشكنینیه پزیشكیه‌كان ده‌ركه‌وتووه گاریس به‌یڵ تووشی پێكانێكی ماسولكه‌یی بووه، بێ ئه‌وه‌ی واده‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئاشكرا بكرێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی ئاشكرایكردووه ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی به‌یڵ ده‌گاته 15 رۆژ و به‌مهۆیه‌وه له یارییه‌كانی ریال مه‌درید له‌لالیگا به‌رامبه‌ر ریال سۆسیداد و ریال بێتیس ناتوانێت یاریی بكات و له یارییه‌كی ریال مه‌دریدیش له جامی شا به‌رامبه‌ر لیگانێس یاریی ناكات.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، گاریس به‌یل بۆ 22ـهجاره تووشی پێكان ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه تا ئێستا 84 به‌هۆی پێكان له یارییه‌كانی ریال مه‌درید دابڕاوه، ئه‌مه‌ش زۆرترین رێژه‌ی پێكانه به درێژایی مێژووی یاریزانه‌كانی ریال مه‌درید.