ماركۆ ریۆس خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی 2018ـی ئه‌ڵمانیای پێبه‌خشرا
ریۆس له نێوان 3 یاریزان گره‌وه‌كه‌ی برده‌وه و بۆ یه‌كه‌مجار به باشترین یاریزانی ساڵ ده‌ستنیشان كرا
ماركۆ ریوس یاریزانی يانه‌ی بۆرووسیا دۆرتمۆند له‌لایه‌ن هانده‌رانه‌وه وه‌كو باشترین یاریزانی 2018ی ئه‌ڵمانیا هه‌ڵده‌بژێردرێت.
له ده‌نگدانێكدا كه پێگه‌ی فه‌رمی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامیداوه بۆ دیاریكردنی باشترین یاریزانی ساڵ، هانده‌ران زۆرترین ده‌نگیان بۆ یاریزانه‌كه‌ی بۆرووسیا دۆرتمۆند بووه و 89 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، كه ده‌كاته رێژه‌ی سی و سێ پۆینت نۆ له‌سه‌دای رێژه‌ی ده‌نگه‌كان.
ریوس بۆ بردنه‌وه‌ی ئه‌م نازناوه به‌پێش جۆشوا كیمیچ كه‌وتووه‌ته‌وه كه لة 31%ـى ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه، پله‌ی سێیه‌میش بووه به‌شی لیرۆی سانێی یاریزانی مانچێسته‌ر سیتی ئینگلیزی.
ماركۆی 29 ساڵ له وةرزي رابردوو ئاستێكی به‌رزی له‌گه‌ڵ بۆرووسیا دۆرتمۆند پێشكه‌ش كرد و له‌م ساڵیش‌دا 14 گۆڵی كرد و 9 گۆڵیشی دروست كردووه.