یه‌په‌گه هه‌واڵی فرۆشتنی نه‌وت به هه‌رێمی كوردستان ره‌ت ده‌كاته‌وه
ئه‌و هه‌واڵه‌ی باس له فرۆشتنی نه‌وت له‌لایه‌ن یه‌په‌گه‌وه به هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن له راستییه‌وه دوورن
K24- هه‌ولێر:
نوری مه‌حموود، وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر هه‌واڵی ژماره‌یه‌ك میدیای به درۆ خسته‌وه، كه رایانگه‌یاندبوو، "گوایا یه‌په‌گه نه‌وت ده‌فرۆشێت".
له تویته‌كه‌یدا نوری مه‌حموود دووپاتیكرده‌وه، "ئێمه وه‌ك یه‌په‌گه دامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌تین به ئاسایش و پاراستن، هیچ كارێكمان به فرۆشتنی نه‌وته‌وه نییه، فرۆشتنی نه‌وت كاری دامه‌زراوه ئابوورییه‌كانی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریایه".
له به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌یدا وته‌بێژی یه‌په‌گه جه‌ختی كرده‌وه، "ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه یه‌په‌گه نه‌وت به هه‌رێمی كوردستان ده‌فرۆشێت، له ڕاستییه‌وه دوورن و دوور و نزیك یه‌په‌گه ئه‌و كاره‌ی نه‌كردووه".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی رایانگه‌یاندبوو، "یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه نه‌وت به هه‌رێمی كوردستان ده‌فرۆشێت".
Em wekî YPG saziyeke parastinêne, tû karê me bi neft (petrolê) re nîne. Neft karê saziyên aboriyê yên bakûr û Rojhilatê Sûriyê'ye. Jiber wê nûçeyên ku dibêjin YPG neftê difroşe herêma Başûrê Kurdîstan dûrî rastiyêne û tû eleqeya wê bi YPG'ê re tûneye.
— Nuri Mahmud (@Nurimahmud1) January 4, 2019
هه‌ر سه‌باره‌ت به فرۆشتنی نه‌وت له‌لایه‌ن یه‌په‌گه‌وه، دوێنێش رێدوور خه‌لیل، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵێکی ئێرانی، قسەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای رەتکردەوە و دووپاتیکردەوە: "لە باکووری سووریا هیچ دڵۆپە نەوتێک بە ئێران نەفرۆشراوە".
رێدور خه‌لیل جەختیکردەوە، بەهۆی نەبوونی پاڵاوگەی پێویست، نەوت تەنیا بەمەبەستی پێداویستی ناوخۆیی بەرهەم دەهێندرێت و هیچ سنوورێکیان لەگەڵ ئێران نییە بۆ ئەوەی هیچ جۆرە بازرگانییەک بکەن.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو کە "کوردەکان یەک تۆز نەوتییان هەیە ئەویش دەفرۆشنە ئێران و ئەویش بەم کارە خۆشحاڵ نییە".
H.B