به فه‌رمی برایه‌تی له باره‌ی راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی بڕیاری كۆتایی دا
برایه‌تی له باره‌ی ئه‌نجامه خراپه‌كانی یانه‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی خێرای ئه‌نجام دا
دوای ئه‌وه‌ی برایه‌تی له خولی نایابی كوردستان زنجیره‌یه‌ك ئه‌نجامی خراپی تۆمار كرد، له یاری رابردووش تووشی شه‌شه‌مین شكست بوو، له‌م پێناوه‌دا ئیداره‌ی یانه‌كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خێرای ئه‌نجام دا و ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان راگه‌یاند.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 5 جه‌نیوه‌ری 2019، ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی برایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام دا و تێیدا جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه یاری داهاتووی یانه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئاكرێ ده‌بێته دوایین ده‌رفه‌ت بۆ ده‌سته‌ی هونه‌ری یانه‌كه.
برایه‌تی ئه‌م وه‌رزه به راهێنه‌رایه‌تی یووسف كاكی له خولی نایابی كوردستان له كۆی 11 یاری، 6 یاری دۆڕاندووه، 5 به‌رامبه‌ربوونی هه‌یه و ته‌نیا یه‌ك یار بردۆته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش برایه‌تی 7 گۆڵی كردووه و 16 گۆڵیان لێكراوه.
