هه‌سه‌ده: له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ده‌گه‌ینه رێككه‌وتن
چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی ئه‌رێنی له دانوستانه‌كان ده‌ركه‌وتوون
K24- هه‌ولێر:
رێدوور خه‌لیل، سه‌ركرده له هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" دووپاتیكرده‌وه، "جگه له رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی دیمه‌شق، هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه نییه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ئاینده‌ی خۆڕێبه‌ری ناوچه كوردییه‌كان، له سووریا".
ئه‌م قسانه‌ی سه‌ركرده‌ی هه‌سه‌ده له میانه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی "فرانس پرێس"ـی فه‌ره‌نسی هاتوون و جه‌ختی كرده‌وه، "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ئیداره‌ی خۆڕێبه‌ری له باكووری سووریا "رۆژئاوای كوردستان" به‌شێكی دانه‌بڕاون له سووریا، بۆیه ته‌نیا به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ دیمه‌شق كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن".
خه‌لیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "دانوستانی نێوان هه‌سه‌ده و دیمه‌شق بۆ به‌ڕێوه‌بردنی شاری مونبج به‌رده‌وامن" و گوتیشی: "هه‌ر كاتێك له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی مونبج گه‌یشتینه رێككه‌وتنێك كه مافی خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌به‌رچاو بگیرێت، ده‌توانین ئه‌و نموونه‌یه له‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فوراتیش بگشتێنین و پیاده‌ی بكه‌ین".
رێدوور خه‌لیل رایگه‌شاند، "چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی ئه‌رێنی له دانوستانی نێوان هه‌سه‌ده و حكوومه‌تی سووریا ده‌ركه‌وتوون" و روونیكرده‌وه، "به‌دووری نازانین سوپای سووریا ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی سه‌ر سنووری توركیا بكرێن، چونكه ئێمه پشتگیری له جوگرافیای سووریا ده‌كه‌ین، به‌ڵام هێشتا پێویستیمان به هه‌ندێ رێككار هه‌یه، كه تایبه‌تن به چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ناوچانه".
له دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاژانسه فه‌ره‌نسییه، رێدوور خه‌لیل دووپاتیكرده‌وه، "چه‌ند خاڵێكی ناكۆك له‌نێوان ئێمه و حكوومه‌تی دیمه‌شق هه‌یه، كه بۆ چاره‌سه‌ركردنیان پێویستی به دانوستانی دوو لایه‌نه و پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، بۆئه‌وه‌ی رێگای گه‌یشتن به رێككه‌وتن و چاره‌سه‌رێكی هاوبه‌ش خۆش بكرێت".
ئاشكراشیكرد، "هێزه كوردییه‌كان ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه له ناوچه‌كانیان بكشێنه‌وه و به‌دووری نازانن له‌گه‌ڵ سوپای سووریا یه‌كبگرنه‌وه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له‌وانه‌یه ئه‌ركی ئه‌و هێزانه بگۆڕدرێت، به‌ڵام ئێمه له‌سه‌ر خاكی خۆمان ناكشێینه‌وه و پێویسته له‌و ناوچانه كورد خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی ده‌ستووری بێت، جا چ وه‌ك به‌شێك له چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی سوپای نیشتیمانی سووریا، یانیش به شێوازێكی دیكه بێت، كه له‌گه‌ڵ پێگه و قه‌بار و كاریگه‌رییه‌كه‌ی بگونجێت".
رێدوور خه‌لیل گوتی: "ئێمه پێشوازی له رووسیا ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر رۆڵی خۆی له نێوه‌ندگیریكردن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بگێڕێت"، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "رووسیا وڵاتێكی كاریگه‌ره له بڕیاری سیاسی له سووریا".
دوای بڕیاری ئه‌مه‌ریكا بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی فورات، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" رێگه‌ی به سوپای سووریا داوه بچنه ناو شاری مونبج و ئه‌و شوێنانه‌ی به هێڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان هه‌سه‌ده و ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی ئۆپۆزسیۆن داده‌نرێن، كه فه‌رمان له ئه‌نقه‌ره وه‌رده‌گرن، ئه‌مه‌ش بۆ رێگریكردن له‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌ی توركیا بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی فورات، كه ماوه‌یه‌كه ئه‌نقه‌ره بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات.
H.B