مێسی خۆشترین رۆژه‌كانی كاروانی وه‌رزشی له‌م مانگه تێپه‌ڕ كردووه
ئه‌م مانگه به به‌راوردی مانگه‌كانی دیكه بۆ مێسی باشترین مانگی ساڵ بووه
بارسێلۆنا سبه‌ی یه‌كشه‌ممه یه‌كه‌مین یاری له ساڵی 2019 ده‌كات، كاتێك له گه‌ڕی هه‌ژده‌یه‌می لالیگا به سه‌ركردایه‌تی لیۆنێل مێسی له مه‌درید ده‌بنه میوانی خیتافی.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا، ئه‌م مانگه بۆ لیۆنێل مێسی باشترین مانگی ساڵه، چونكه هه‌میشه زۆرترین گۆڵی له مانگی 1ـی هه‌موو ساڵێك تۆمار كردووه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه لیۆنێل مێسی له كاروانی وه‌رزشی خۆی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا له مانگی یه‌ك (77) گۆڵی كردووه و (37) ئاسیستی تۆمار كردووه، ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌یه به به‌راوردی سه‌رجه‌م مانگه‌كانی دیكه‌ی ساڵ.
لیۆنێل مێسی له‌وه‌ته‌ی روویكردۆته بارسێلۆنا 3 وه‌رزه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی نوێ شریتی گۆڵه‌كانی بارسێلۆنای بڕیوه و یه‌كه‌مین گۆڵی له ساڵی نوێ بۆ بارسا كردووه.
لیۆنێل مێسی ته‌مه‌ن 31 ساڵ، له‌وه‌ته‌ی 14 ساڵییه‌وه یاری بۆ بارسا ده‌كات، تا ئێستا له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می بارسا 657 یاری له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان كردووه، 573 گۆڵ و 229 ئاسیستی تۆمار كردووه و گۆڵكاری مێژوویی یانه‌كه‌یه.