وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
كۆنسوڵی ئێران له هه‌رێمی كوردستان: تاران رۆڵی له پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمدا نابێت
K24 - هه‌ولێر:
كۆنسوڵی گشتی ئێران له سلێمانی رایگه‌یاند، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستات ده‌كات.
سه‌عدوڵڵا مه‌سعودیان، كۆنسوڵی گشتی ئێران له سلێمانی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2019، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی سه‌ردانێكیدا بۆ عێراق، دێته هه‌رێمی كوردستانیش.
روونیشی كرده‌وه، تاران هیچ رۆڵێكی له پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نابێت، به‌ڵام هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان هانده‌ده‌ن حكوومه‌تێكی به‌هێز پێكبهێنن.
سه‌باره‌ت به پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، رایگه‌یاند، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ به‌غدا، ئێستا زه‌مینه‌یه‌كی له بارتر له ئارادایه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه.
پێشتریش گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاندبوو كه دوای هیندستان، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق دەکات.
بەهرام قاسمی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران راشیگەیاند، ئامانج لەسەردانەکەی زەریف، بۆ عێراق و وڵاتانی دەوروبەر، پەرەپێدانی پەیوەندی سیاسی و ئابووری و بازرگانی وڵاتەکەیە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا.
ئ. م