هۆشداری له مه‌ترسییه‌كانی دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكوومه‌ت ده‌درێت
"ئه‌گه‌ر زیاتر دوا بكه‌وێت له‌وانه‌یه ده‌ره‌نجامی نه‌خوازراوی لێ بكه‌وێته‌وه"
K24- هه‌ولێر:
هۆشداری لە دواکەوتنی زیاتری پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەدرێت, بەپرسانی پێشووی حکوومەتی هەرێم کوردستانيش له‌مباره‌یه‌وه دەڵێن: لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستاندایە حکوومەت زوو پێکبهێنرێت. چاودێرێکی سیاسیش هۆکاری پێکنەهێنانی حکوومەت ئاشکرا دەکات.
له‌كاتێكیشدا كه پشووی سه‌ری ساڵ كۆتایی هاتووه و لایەنەکان چاوەرێ دەسپێکردنەوەی گفتوگۆکان دەکەن، بڕیاره شاندی پارتی بۆ گەری سێەمی گفتوگۆکان بچێتەوە سلێمانی. له‌مباره‌شه‌وه ناسح غەفور، وەزیری پیشووتری پەروەردە لە کابینەی یەکەم و دووه‌می حكوومه‌ت ده‌ڵێت: "ئێستا كاته‌كه گونجاوه بۆ په‌له‌كردن له پێكهێنانی حكوومه‌ت، چونكه له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر زیاتر دوا بكه‌وێت، ده‌ره‌نجامی نه‌خوازراو به‌دوای خۆیدا به‌هێنێت، به‌ڵام نابێت پهلهكردنهكهش ته‌نیا ئه‌وه بێت كه حكوومه‌ت پێكبهێندرێت، به‌ڵكو پێویسته لێكتێگه‌یشتنی پێشوه‌خته هه‌بێت و هه‌ر لایه‌نێك كه به‌شداری له حكوومه‌تدا ده‌كات، له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت بمێنێته‌وه و به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت جێبه‌جێ بكات، نابێت له‌ناو حكوومه‌ت خۆی به‌ده‌سه‌ڵاتدار بزانێت و له ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تیش خۆی به خاوه‌نی قه‌یرانه‌كان نه‌زانێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه چاودێرانی سیاسی هۆشداری لە دواکەوتنی پێکهێنانی حکوومەت دەدەن و دەڵێن لە رووی سیاسی و متمانەی نێودەوڵەتیشەوە کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان دەبێت و هاوڵاتیانیش متمانەیان بە هەڵبژاردن نامێنێت. له‌مباره‌شه‌وه زیره‌ك كه‌مال، چاودێری سیاسی جه‌خت ده‌كاته‌وه، "هیوادار بووین ناكۆكی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر كارنامه‌كانیان و خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان بوایه، به‌ڵام وه‌ك هه‌ستی پێده‌كرێت، ناكۆكییه‌كان سیاسین، دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكوومه‌تیش جێگه‌ی نیگه‌رانییه، ئه‌مه‌ش متمانه‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و هاووڵاتیانیش به هه‌ڵبژاردن لاواز ده‌كات".
له‌كاتێكدا سێ مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تيپەری کرد لایەنەکانیش نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێککەوتن، خه‌ڵكی كوردستانیش چاوی له‌وه‌یه، كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم ببێتە هۆی باشتربوونی باری دارایی و ئابووری کوردستان و چارەسەركردنی بەشێکی زۆری قەیرانەکان.
H.B
له‌لایه‌كی دیكه‌وه بەھۆی دواکەوتنی پێک‌ھێنانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، کاسبکاران نیگەرانن و ده‌ڵێن: ڕێک نەکەوتنی لایەنەکان کاریگەری لەسەر بازاریان دروستکردووە، بەشێک لە لایەنەکانیش بەگرنگی ئەزانن ڕێکەوتنی بەپەلە بکرێت و حکومەت پێکبھێنرێت.
H.B