هه‌سه‌ده ده‌یه‌وێت ببێته به‌شێك له سوپای سووریا
"جگه له رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ دیمه‌شق هیچ رێگه‌چاره‌یه‌ك نییه"
K24 - هه‌ولێر:
رێدوور خه‌لیل، سه‌ركرده له هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (هه‌سه‌ده)، رایگه‌یاند، جگه له گه‌یشتنه چاره‌سه‌ر له‌گه‌ڵ دیمه‌شق، بۆ چاره‌نووسی به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ر، كه له ناوچه كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان دایانمه‌زراندووه، هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه نییه.
رێدوور خه‌لیل له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی فرانس پرێس گوتی: "هیچ رێگه‌یه‌ك نییه جگه له گه‌یشتنه چاره‌سه‌ر له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا، چونكه ئه‌و ناوچانه به‌شێكن له سووریا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گفتوگۆكان ئێستا به‌رده‌وامن له‌گه‌ڵ دیمه‌شق بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتنی كۆتایی بۆ ئیداره‌كردنی كاروباری منبج، روونیشی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر زانرا ئه‌زموونی رێككه‌وتن و ئیداره‌دانی منبج سه‌ركه‌وتوو و واقعییه، هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی فوراتیش هه‌مان شت جێبه‌جێ بكه‌ن.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی هه‌سه‌ده دووپاتیشی كرده‌وه، ویستی ئه‌رێنی له گفتوگۆكاندا هه‌ستی پێكراوه و روونیشی كردووه‌ته‌وه، چوونی هێزه‌كانی سووریا بۆ سه‌ر سنووری باكوور له‌گه‌ڵ توركیا، دوور نییه، چونكه ئه‌وان له رووی جوگرافییه‌وه سه‌ر به سووریا‌ن، به‌ڵام هێشتا پێویسته هه‌ندێك پرسی تایبه‌ت به چۆنیه‌تی حوكمڕانی ناوچه‌كه، ماون له‌سه‌ری رێكبكه‌ون.
رێدوور خه‌لیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گفتوگۆكان به‌رده‌وامن، به‌ڵام هه‌ندێك خاڵی ناكۆكیش له‌نێوان هه‌سه‌ده و دیمه‌شق هه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش به پێویستی ده‌زانێت پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێت تاكو بگه‌نه رێككه‌وتنێكی هاوبه‌ش.
ئاشكراشی كرد، كورد ره‌تیده‌كاته‌وه ناوچه‌كانی خۆیان جێبهێڵن و به دووریشی نازانێت بچنه ریزه‌كانی سوپای سووریاوه، گوتیشی: "ره‌نگه ئه‌ركی هێزه‌كانمان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت، به‌ڵام له خاكی خۆمان ناكشێینه‌وه، پێویسته بۆ ئه‌و هێزه پێگه‌یه‌كی ده‌ستووری هه‌بێت، چ ببێته به‌شێك له سوپای نیشتمانی سووریا، یانیش شێوازێكی دیكه بدۆزرێته‌وه، كه له‌گه‌ڵ پێگه و قه‌باره و كاریگه‌ریی ئه‌و هێزه‌دا بگونجێت".
رێدوور خه‌لیل، پێشوازیش له ئه‌گه‌ری رۆڵ بینینی رووسیا ده‌كات، وه‌كو وڵاتێكی زلهێز و خاوه‌ن كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بڕیاره سیاسییه‌كانی له سووریا.
دوای بڕیاری له ناكاوی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له سووریا، هه‌سه‌ده داوای له دیمه‌شق كرد، سوپا ره‌وانه‌ی منبج بكات، كه له باكووره‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری توركیا و ئه‌و میلیشیایانه‌ی سوپای ئازاد كه ئه‌نقه‌ره پشتیوانی‌یان ده‌كات.
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم
ئ. م