کوڕێک تەواوی گەشتێکی ئاسمانیی بۆ خۆشەویستەکەی تەرخان دەکات
بە شێوەیەکی سەیر کچە هاوڕێکەی دووچاری سەرسوڕمان دەکات
K24 – ههولێر:
کچە کارمەندێکی کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئیمارات وەک هەموو رۆژێک چووە سەر کارەکەی، بەڵام هاوڕێ کوڕەکەی دووچاری سەرسوڕمانییەکی گەورەی کرد.
ڤیکتۆریا لەناو فڕۆکەکە خزمەت پێشکەش بە سەرنشینان دەکات، بەڵام ئەو رۆژە لە جیاتی گوێگرتن لە داخوازیی سەرنشینان، تەواوی سەرنشینەکان بە گوڵ و وێنەی خۆشەویستەکە پێشوازییان لێکرد.
پێش دەستپێکردنی گەشتەکە، ستێفانۆ لەگەڵ سەرنشینان قسەی کردبوو تاکو مەراسیمی پێشکەشکردنی داوای هاوسەرگیریی رێکبخات، کاتێک کچەکە هاتە ناو سەرنشینان پێکڕا پێشوازیان لێکرد و کوڕەکەش چووە سەر ئەژنۆ بۆی و داوای هاوسەرگیریی لێ کرد.
کچەکە قایل بوو بە داوای کوڕە هاوڕێکەی و ئامادەبووان و هەردوو خۆشەویستەکە کەوتنە ناو ئاپۆڕای چەپڵە، پێکەنین و فرمێسک.
سەرچاوە: Mirror
H.J