فەرمانبەران پابەندی كارەكانیان دەكرێن
دەستپاكی ھەنگاوێكی دیكە بۆ رێگرتن لە گەندەڵی دەگرێتە بەر
K24 - ھەولێر
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌ودوا فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی گشتی ناچار ده‌كات به واژووكردن و پابه‌ندبوون و به فۆڕمێك كه تایبه‌ته به نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و كه‌مته‌رخه‌می نواندن له‌كاتی راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیاندا له دام‌و ده‌زاگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستانیش له فراكسیۆنی پارتی رایدەگەیەنێت، پشتگیری ته‌واوی ئه‌و هه‌نگاوه ده‌كه‌ین.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان بۆ بنبڕكردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، ئێستا له رێگه‌ی پڕكردنه‌وه و واژووكردنی فۆڕمێكه‌وه به‌ناوی (رێنمایی رەفتاری پیشەیی بۆ فەرمانبەران) ده‌یه‌وێت ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی یاسا و رێنماییه‌كانی كاری فه‌رمانبه‌ری بكات كه ئامانجی سه‌ره‌كیان وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، پته‌وكردنی به‌هاكانی پیشه‌یی و هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتیه له ئه‌ركه‌كانیاندا.
به‌پێی ئه‌و رێنماییانه كه ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی وه‌ك به‌ڵێننامه‌یه‌ك به فه‌رمانبه‌رانی واژووی ده‌كات، ده‌بێت فه‌رمانبه‌ران پابه‌ندی ته‌واوی ئه‌و ئه‌رك و رێنماییانه‌بن كه بۆیان دیاریكراوه و نابێت له‌كاتی راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان جوداكاری و كاری واسته و به‌رتیل و كه‌مته‌رخه‌می له جێبه‌جێكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بنوێنن، به‌پێچه‌وانه‌وه هاووڵاتیان ده‌توانن سكاڵا تۆمار بكه‌ن و لایه‌نی كه‌مته‌رخه‌میش به‌گوێره‌ی یاسا سزا ده‌درێت. ئه‌و هه‌نگاوه‌ش له لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه پشتگیری ته‌واوی ده‌كرێت و بهههنكاوێكی باشی ده‌زانن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و نه‌مانی رۆتین و كاری نایاسایی.
به‌هۆی بوونی گه‌نده‌ڵی و كاری رۆتین و كه‌مته‌رخه‌می له راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان له كه‌رتی گشتیدا، هه‌میشه هاووڵاتیان له‌وباره‌یه‌وه نیگه‌ران بوون و گله‌ییان هه‌بووه. به‌ڵام ئێستا به‌هۆی پابه‌ندكردنی فه‌مانبه‌ران به واژووكردنی فۆڕمی رێنماییه‌كانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت كاریگه‌ری باشی هه‌بێت بۆ نه‌مانی رۆتین و كهمهتهرخهمی و گه‌نده‌ڵی له دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا.