به فه‌رمی برایه‌تی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی یووسف كاكێی راهێنه‌ری قبوڵ كرد
به وێنه... برایه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ستافێكی راهێنه‌رانی ده‌ستنیشان كرد
برایه‌تی به فه‌رمی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی یووسف كاكێی راهێنه‌ری قبوڵ كرد و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ستافێكی راهێنه‌رانی ده‌ستنیشان كرد.
ڕامان ڕه‌شید ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی برایه‌تی له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان24 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه فاتیح حه‌مه‌خانی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ راهێنه‌رایه‌تی برایه‌تی گه‌ڕاندۆته‌وه و غه‌فوور عومه‌ریش وه‌ك یاریده‌ده‌ر ده‌مێنێته‌وه.
ڕامان ڕه‌شید ده‌شڵێت: له ئێستادا ئه‌م ستافه كاتییه تا دوای یاری داهاتوومان له خولی نایابی كوردستان به‌رامبه‌ر ئاكرێ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی كارگێری برایه‌تی گوتیشی: له‌گه‌ڵ چه‌ند راهێنه‌رێك له گفتووگۆداین و ده‌مانه‌وێت ستافێكی نوێ به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی بۆ برایه‌تی ده‌ستنیشان بكه‌ین، تا ئه‌وكاته‌ی راهێنه‌رێكی نوێ ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین هه‌ریه‌ك له فاتیح حه‌مه‌خان و غه‌فوور عوسمان به راهێنه‌ر و یاریده‌ده‌ری برایه‌تی به‌رده‌وام ده‌بن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی برایه‌تی متمانه‌ی هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌ی به یووسف كاكێ راهێنه‌ری به‌خشییه‌وه وه‌ك دوایین ده‌رفه‌ت بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان، به‌ڵام ئه‌و راهێنه‌ره به‌م دۆخه رازی نه‌بوو، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند و كارگێری یانه‌كه‌ش قبوڵی كرد، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی ئه‌وه بوو هه‌فته‌ی رابردوو برایه‌تی له نێو یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر زاخۆ تووشی شه‌شه‌مین شكست بوو.
به گوێره‌ی ئه‌م زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، برایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له (فازڵ عه‌باس) و (عه‌بدولقادر حوسێن) له گفتوودایه و پێشبینی ده‌كرێت له ماوه‌ی كه‌متر له 2 هه‌فته برایه‌تی چاره‌نووسی راهێنه‌ری نوێی خولی نایابی كوردستان یه‌كلایی بكاته‌وه.
برایه‌تی ئه‌م وه‌رزه به راهێنه‌رایه‌تی یووسف كاكی له خولی نایابی كوردستان له كۆی 11 یاری، 6 یاری دۆڕاندووه، 5 به‌رامبه‌ربوونی هه‌یه و ته‌نیا یه‌ك یار بردۆته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش برایه‌تی 7 گۆڵی كردووه و 16 گۆڵیان لێكراوه.
