بوومه‌له‌رزه‌يه‌ك له سلێمانى و كه‌ركووك روويدا
كاتژمێر (04:42:02) ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ
K24 – هه‌ولێر:
كاتژمێر (04:42:02) ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌يه‌ك له ناوچه سنوورييه‌كانى عێراق و ئێران روويداو له سلێمانى و كه‌ركووك و به‌غدا هه‌ستى پێكرا.
بوومه‌له‌رزه‌كه له به‌غدا و ژماره‌يه‌ك ناوچه‌ى ديكه‌ى عێراق هه‌ستى پێكراوه و له چه‌قى بوومه‌له‌رزه‌كه، گوڕه‌كه‌ى (5.7) پله بووه به گوێره‌ى پێوه‌رى رێخته‌ر.
ناوه‌ندى بوومه‌له‌رزه زانى ئه‌وروپى بڵاويكرده‌وه، بوومه‌له‌رزه‌كه له ناوچه سنوورييه‌كانى عێراق و ئێران روويداوه و چه‌قه‌كه‌ى به قوڵى 40 كيلۆمه‌تر له پارێزگاى ئيلامى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان نزيك بووه و له سنوورى عێراقيش له شارۆچكه‌ى مه‌نده‌لى نزيك بووه.