ئه‌مشه‌و له دوای یارییه‌كه‌ی سوسیداد پێرێز سووپرایزه‌كه‌ی پێشكه‌شی هانده‌ران ده‌كات
ریال مه‌درید له كۆتایی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و یاریزانه نوێیه‌كه‌ی پێشكه‌شی هانده‌ران ده‌كات
.jpg)
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، ریال مه‌درید ئه‌مشه‌و له دوای یارییه‌كه‌ی ریال سوسیداد له یاریگه‌ی بێرنابیۆ یاریزانه نوێیه‌كه‌ی (براهیم دیاز) پێشكه‌شی هانده‌ران ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی ریال مه‌درید براهیم دیازی له یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی گواسته‌وه، به‌ڵام هێشتا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی رانه‌گه‌یاندراوه و پێشكه‌شی میدیاكان هانده‌ران نه‌كراوه.
پێگه‌ی ماركا نووسیویه‌تی، ریال مه‌درید له مه‌راسیمێكدا ئه‌مشه‌و یاریزانه لاوه به ڕه‌سه‌ن مه‌غریبییه‌كه ده‌ناسێنێت.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان، گرێبه‌ستی ئیبراهیم دیاز ده‌گاته 15 ملیۆن یۆرۆ هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تادا مانچێسته‌ر سیتی داوای 20 ملیۆن یۆرۆی كردووه، كه گرێبه‌ستی ئه‌م یاریزانه 19 ساڵانه له هاوینی داهاتوو له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی ته‌واو ده‌بوو و سیتیزن بۆ ئه‌وه‌ی به خۆرایی له‌ده‌ستی نه‌دات له گواستنه‌وه‌ی زستانه به ریال مه‌دریدی فرۆشتووه.
براهیم دیازی ناوه‌راستكار له ئه‌كادیمیای مان سیتی پێگه‌یشتووه، له‌گه‌ڵ تیپی لاوانی یانه‌كه له كۆی 33 یاری 11 گۆڵ و 10 ئاسیستی هه‌یه، له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی گواردیۆلاش 15 یاری له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌م كردووه و 2 گۆڵی تۆمار كردووه.
