گۆڕان له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت دڵنیایی ده‌دات
عه‌لی حه‌مه ساڵح: ئه‌وه‌ی به‌لامانه‌وه گرنگه كارنامه‌ی حكوومه‌ته نه‌ك پۆست و پله
K24- هه‌ولێر:
عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دڵنیایی دەدات، کە بزووتنەوەی گۆڕان رێگر نییە لە بەردەم پێک‌ھێنانی حکومەت، لە بەرامبەردا ئومێد خۆشناو ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دەڵێت، ئەگەر پەرلەمان دەستی بە دانیشتنەکان کردبا، فراکسیۆنەکان دەیانتوانی ھاوکاربن بۆ پێک‌ھێنانی کابینەی نوێ.
له‌كاتێكدا پارتی ئاماده‌یی خۆی بۆ, گەری سێیەمی دانوستانەکان له‌پێناو پێكهێنانی حكوومه‌ت نیشانداوه و، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا بڕیاره به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆران، درێژە بە گفتوگۆکان بدات، له‌مباره‌شه‌وه عه‌لی حه‌مه ساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆران لە پەرلەمانی کوردستان، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24 ئاشکرای دەکات، "بزووتنەوەکەیان بەو لێکدانەوە بیرکاریەی کردوویەتی، لە کابینەی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم، له14.5%ی پۆسته‌كانی به‌رده‌كه‌وێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ھێندەی بەرنامەی کابینەکەیان لا گرینگە، ئه‌وه‌نده سەرنجیان به‌لای پۆست و پله‌كاندا نییه".
ئێستاش كه دوو مانگ بەسەر سوێند خواردنی پەرلەمانتارانی خولی پێنجەم تێدەپەرێت، ئەو دانیشتنەی سوێندەکەی تێدا خورا، تا ئێستا بە کراوەیی ماوەتەوە و چاوەرێ نەدەکرا به‌م شێوه‌یه درێژە بکێشێت، له‌مباره‌شه‌وه ئومێد خۆشناو، كه یه‌كێكه له ٤٥ پەرلەمانتارەکەی پارتی لە خولی پێنجەم، جه‌خت ده‌كاته‌وه، "ئەگەر لیژنەکانی پەرلەمان دەستیان بە کار کردبا و دانیشتەکانی پەرلەمان ئەنجامدرابان، فراکسیۆنەکان ھەم رووبەرووی ھەندێک کێشەی نەخوازراو دەبوونەوە ھەمیش دەیانتوانی ھاوکاری حزبەکانیان بن بۆ پێک‌ھێنانی کابینەی نوێ".
پارتی و بزووتنەوەی گۆران لە دابەشکردنی پۆستەکان بە پێی خاڵ و ژمارەی کورسیەکان، یەک بۆچوونیان ھەیە، لە بەرامبەردا یەکێتی ناوچەی جوگرافی و یەک پاکێجی و مێژووی حزبەکەی لە پێش قەبارەی کورسیەکانی داناوە، چارەسەرکردنی کێشەی کەرکوک و بەغدا و پێک‌ھێنانی حکومەتيش بە یەک پاکێج لە لایەن یەکێتیەوە، لای پارتی قبوڵکراو نییە.
H.B