ھەسەدە و رژێمی سووریا رێكدەكەون
ئەو رێككەوتنەی لە منبج دەكرێت لە ناوچەكانی دیكەش جێبەجێ دەكرێت
K24 - ھەولێر
رێدوور خهلیل، سهركرده له هێزهكانی سووریای دیموكرات (ههسهده) جەختیكردەوە، جگه له رێككهوتن لهگهڵ حكوومهتی دیمهشق، هیچ رێگهیهكی دیكه نییه بۆ چارهسهری كێشهكانی ئایندهی خۆڕێبهری ناوچه كوردییهكان، له سووریا.
لەلایەكی دیكە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرنال لەسەر زاری بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بڵاویکردووەتەوە "جەیمس جێفری، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ سووریا داوای لە هەسەدە کردووە هیچ رێککەوتنێك لەگەڵ حکوومەتی سووریا ئەنجامنەدەن".
رێدوور خەلیل، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەكانی ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە: "دەمانەوێت لەگەڵ حكوومەتی سووریا بگەینە رێككەوتن".
سەبارەت بەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەری خۆسەردان، رێدوور خەلیل دەڵێ: "ئەو ناوچانە بەشێكن لە سووریا".
ئاشكراشی كردووە: "دانووستانی ھەسەدە و حكوومەتی سووریا بەردەوامە، ئەگەر لەسەر رەوشی منبج بگەینە رێككەوتن ئەوا ھەمان رێككەوتن لە ناوچەكانی رۆژھەڵاتی فورات جێبەجێ دەكەین".