"ئەمەریکا متمانەی بە تورکیا نییە کوردەکان بپارێزێت"
گراهام: وەکو ئەوە وایە بە پوتن بڵێی لێپرسینەوە لە ئەسەد بکە
K24 – هه‌ولێر:
لینزی گراهام، سیناتۆری ئەمەریکا دەڵێت، ئەو متمانەی بەوە نییە تورکیا کوردەکان بپارێزێت و دەبێت ئەمەریکا گەرەنتی ژیانی کوردەکان بکات.
گراهام هەفتەی رابردوو لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ، کۆبووەوە و دوا و بەدوای ئەو کۆبوونەوەیەش، سیاسەتی ئەمەریکا لە سووریا گۆڕانکاری بەسەردا هات.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس ئەو سیناتۆرەی ئەمەریکا رایگەیاند: "ئێمه له سووریا سێ ئامانجی سه‌ره‌كیمان هه‌یه، یه‌كه‌م خاڵ ئه‌وه‌یه هه‌ر كاتێك كشاینه‌وه ده‌بێ گەرەنتی پاراستنی كوردەکان بکرێت و كورد رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژیی نه‌بێته‌وه. له‌م رووه‌شه‌وه، من متمانه‌م به توركیا نییه به‌وه‌ی ئه‌وان پارێزگاری له كورد بكه‌ن؛ وه‌كو ئه‌وه وایه بە پوتن (سەرۆکی رووسیا) بڵێی لێپرسینەوە لە ئه‌سه‌د بكه".
دەشڵێت: "ئێمه پێویستمان به پلانێكه بۆ پاراستنی كورد له ده‌ست توركه‌كان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش".
لەبارەی خاڵی دووه‌م و سێیەم، گراهام رایگەیاند: "ده‌بێت دڵنیابین له‌وه‌ی داعش سهرههڵنهداوهتهوه له‌دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان و هه‌روه‌ها رێگه‌ش نه‌ده‌ین ئێران ببێته براوه‌ی ئه‌م بڕیاره".
ئەگەرچی ترەمپ زۆر بە خێرایی بڕیای کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکای لە سووریا دا، بەڵام تا دێت زیاتر پەشیمان بوونەوە یاخود لانی کەم هێواشکردنەوەی جێبەجێکردنی پلانەکەی پێوە دیارە، ئەمەش هەواڵێکە هیوایەکی بۆ هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا لە سووریا بە تایبە کوردەکان گەڕاندووەتەوە.
.@LindseyGrahamSC praises @realDonaldTrump for reevaluating his decision to withdraw troops from Syria, saying "I think this is a reality setting in that you got to plan this out." pic.twitter.com/6gXltTVVjy
— Face The Nation (@FaceTheNation) January 6, 2019
H.J