ئەمەریکا کاروانێکی دیکەی هاوکاریی سەربازیی گەیاندە دەست هەسەدە
سەرەڕای هەڕەشەکانی تورکیا هەسەدە پڕ چەک دەکرێت
K24 – ههولێر:
دوای بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانیان لە سووریا، ئەمەریكا سێیەم كاروانی ھاوكارییە سەربازییەكانی گەیاندە دەست هێزەکانی سووریای دیموکرات - ھەسەدە.
روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردووەتەوە: "دوای بڕیارەكەی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كشاندنەوەی سەربازانی لە سووریا، بۆ جاری سێیەم ئەو وڵاتە كاروانی ھاوكارییە سەربازییەكانی ناردە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ھەسەدە لە رۆژھەڵاتی رووباری فورات".
ئاماژەی بەوەش كردووە، ئەو كاروانە سەربازییە پێكدێت لە 150 ئۆتۆمبێل و زریپۆش و ھاوكاری لۆجیستی و سەربازیی.
هەسەدە هێشتا لە شارۆچکەی هەجین کە دەکەوێتە رۆژهەڵاتی سووریا و نزیک سنووری عێراق، جەنگی دژ بە داعش دەکات و بۆ ئەوەش هێزەکانی هاوپەیمانان بە هێرشی ئاسمانیی پاڵپشتییان دەکەن.
ناردنی ئەم کاروانە سەربازییە لە کاتێکدایە، تورکیا چەند جارێک هۆشداریی داوەتە ئەمەریکا کە هاوکاری سەربازیی هەسەدە و یەپەگە نەکات، بەڵام ئەمەریکا هاوکارییەکانی نەوەستاندووە.
H.J