لیژنەیەک لە نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەری کێشەی بودجە پێکده‌هێنرێت
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش لە هەوڵی چارەسەری کێشەکانی بودجەیە
K24 – هه‌ولێر:
بڕیارە لیژنەیەک لە نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەری کێشەی بودجە پێکبهێنرێت و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش لە هەوڵی چارەسەری کێشەکانی بودجەیە.
هەولێر و بەغدا لە سەر رێژەی بودجە کێشەیان هەیە و ناگەنە رێککەوتن.
بە گوێره‌ى رێککەوتنی سیاسی پێشتر دەبێـت حكومەتی عێراق سەدا 17ی بودجەی هەرێمی کوردستان بدات، بەڵام پابەند نیە و پرۆژە بودجەی 2019 رێژەکە لە سەدا 12یە و گفتوگۆ هەیە بگەیندرێتە سەرو سەدا 14.
له‌و باره‌يه‌وه، شاره‌زاى ئابوورى نه‌سره‌ت خۆشناو هۆشدارى دا ئه‌گه‌ر هه‌ولێر و به‌غدا نه‌گه‌نه رێككه‌وتن، ئه‌گه‌رى ئه‌وه له ئارادايه، قەیرانی دارایی بگەڕێتەوە بۆ قۆناخى سەرەتا.