لیژنەیەک لە نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەری کێشەی بودجە پێکده‌هێنرێت

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش لە هەوڵی چارەسەری کێشەکانی بودجەیە

K24 – هه‌ولێر:

بڕیارە لیژنەیەک لە نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەری کێشەی بودجە پێکبهێنرێت و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش لە هەوڵی چارەسەری کێشەکانی بودجەیە.

هەولێر و بەغدا لە سەر رێژەی بودجە کێشەیان هەیە و ناگەنە رێککەوتن.

بە گوێره‌ى رێککەوتنی سیاسی پێشتر دەبێـت حكومەتی عێراق سەدا 17ی بودجەی هەرێمی کوردستان بدات، بەڵام پابەند نیە و پرۆژە بودجەی 2019 رێژەکە لە سەدا 12یە و گفتوگۆ هەیە بگەیندرێتە سەرو سەدا 14.

له‌و باره‌يه‌وه‌، شاره‌زاى ئابوورى نه‌سره‌ت خۆشناو هۆشدارى دا ئه‌گه‌ر هه‌ولێر و به‌غدا نه‌گه‌نه‌ رێككه‌وتن، ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ له‌ ئارادايه‌، قەیرانی دارایی بگەڕێتەوە بۆ قۆناخى سەرەتا.