له ره‌ققه داعش هێرشی كرده سه‌ر یه‌په‌گه
5 كه‌س كوژران و 8ی دیكه‌ش برینداربوون
K24- هه‌ولێر:
له ئه‌نجامی هێرشێكی خۆكوژیدا له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" له شاری ره‌ققه، شه‌ڕڤانێكی یه‌په‌گه و 4 هاووڵاتی سڤیل كوژران و 8ی دیكه‌ش بریندار بوون.
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی شاری ره‌ققه گواستییه‌وه، "پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هێرشبه‌رێكی داعش به پشتێنه‌ی مینڕێژكراو هه‌ڵیكوتایه سه‌ر خاڵێكی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له شاری ره‌ققه، كه له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌له‌وه پاسه‌وانی ده‌كرا، له ئه‌نجامدا شه‌ڕڤانێكی یه‌په‌گه و 4 هاووڵاتی سڤیل كوژران و 8ی دیكه‌ش بریندار بوون".
روانگه‌ی ناوبراو روونیشیكرده‌وه، "هێرشه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا، دوای ئه‌وه‌ی هێرشبه‌ره‌كه ته‌قه‌ی له‌و شه‌ڕڤانانه كردبوو كه له خاڵه‌كه‌دا بوون، توانی خۆی بگه‌یه‌نێته ناویان و خۆی پێوه ته‌قاندووه‌ته‌وه".
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، له‌ناو برینداره‌كاندا برینی ژماره‌یه‌كیان سه‌خته و ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، "پێشبینی ده‌كرێت به‌هۆی بوونی ده‌نگۆی ژماره‌یه‌كی زیاتری كوژراو و سه‌ختی برینی هه‌ندێك له برینداران، له داهاتوودا ژماره‌ی كوژراوان زیاد بێت".
له ساڵی 2017، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققه‌دا, رۆڵێكی به‌رچاویان له كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره و رزگاركردنی له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش گێڕا، كه له ساڵی 2014ـه‌وه به پایته‌ختی داعش راگه‌یه‌ندرابوو.
H.B