"تره‌مپ گه‌ره‌نتی پاراستنی كوردی له توركیا وه‌رگرتووه"
پۆمپیۆ: توركیا پابه‌ندبوونی خۆی به شه‌ڕی داعش راگه‌یاندووه
k24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌ردۆغان به‌ڵێنی پابه‌ندبوونی پاراستنی كوردی به تره‌مپ داوه كه دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له باكووری سووریا هێزه كوردییه‌كان نه‌كاته ئامانج.
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "سی ئێن بی سی"ی ئه‌مه‌ریكی، به‌ر له‌وه‌ی گه‌شته‌كه‌ی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستپێبكات، رایگه‌یاند، له كاتی گفتوگۆكاندا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا، پابه‌ندبوونی خۆی به شه‌ڕی دژی داعش به تره‌مپ راگه‌یاندووه و دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له شه‌ڕی داعش به‌رده‌وام ده‌بن.
پۆمپیۆ له گفتوگۆكه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌ردۆغان دڵنیایی ئه‌وه‌شی داوه‌ته تره‌مپ، ئه‌و هێزانه‌ی شانبه‌شانی ئه‌مه‌ریكا شه‌ڕی دژی داعشیان كردووه ناكاته ئامانج و پارێزراو ده‌بن.
پێشتریش جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی له ئیسرائیل رایگه‌یاند، هێزه‌كانییان به‌بێ پاراستنی كورد له سووریا ناكشێننه‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی ئه‌و هێزانه‌ش ده‌كاته‌وه كه له شه‌ڕی داعش هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا بوونه.
جۆن بۆڵتن، كه ئێستا له توركیایه، پرسی پاراستنی هێزه كوردییه‌كان، یه‌كێك ده‌بێت له ته‌وه‌ری گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا، بۆ ئه‌وه‌ی دوای كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا، پارێزراو بن و نه‌كرێنه ئامانج.
به‌هۆی بڕیاری له ناكاوی دۆناڵد تره‌مپ، بۆ كشاندنه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا و راگه‌یاندنی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی توركیا له رۆژهه‌ڵاتی فورات، هێزه كوردییه‌كانی سووریا نیگه‌ران بوون و رایانگه‌یاند، مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه له‌لایه‌ن توركیاوه بكرێنه ئامانج و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دانیشتن و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ستپێكرد، بۆ ئه‌وه‌ی سوپای سووریا ره‌وانه‌ی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری بكات.
ئێستا جارێكی دیكه ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه، پرسی پاراستنی ئه‌و هێزانه تاووتوێ ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی دوای كشانه‌وه‌یان نه‌كرێنه ئامانج، به‌تایبه‌تیش له‌لایه‌ن توركیاوه، كه یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) وه‌ك په‌كه‌كه وه‌سف ده‌كات.
ئ. م