فڕۆکەخانەی سلێمانی رۆژانە 15 هەزار دۆلار زیانی پێدەگات
"لە ساڵێكدا 5 ملیۆن و 400 هەزار دۆلار زیانی کردووە"
K24 - سلێمانی
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاشكرای دەكات، بەھۆی وەستانی گەشتەكانی توركیا رۆژانە فڕۆكەخانەی سلێمانی 15 ھەزار دۆلاری بەركەوتووە.
تاهیر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لە ساڵی رابردوو بەھۆی وەستانی گەشتەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا، رۆژانە فڕۆکەخانەی سلێمانی زیانی 15 هەزار دۆلاری بەركەوتووە".
گوتیشی: "ساڵی رابردوو فڕۆکەخانەی سلێمانی بەهۆی گەمارۆی سەر ئاسمانی هەرێمی کوردستان 5 ملیۆن و 400 هەزار دۆلار زیانی کردووە".
ئاماژەی بەوەشدا: "وەستانی گەشتەکان کاریگەری لەسەر کاری کۆمپانیاکان هەبووە و زیانی زۆریان کردووە".