سه‌رۆكايه‌تى توركيا: پێويسته ئه‌مه‌ريكا چه‌كه‌كانى له يه‌په‌گه وه‌ربگرێته‌وه
ئه‌مه‌ريكييه‌كان له نێوان 60 تا 120 رۆژدا سووريا به‌جێده‌هێڵن
K24 – هه‌ولێر:
ئيبراهيم كالن، گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى توركيا، رايگه‌ياند، ئه‌مه‌ريكييه‌كان له نێوان 60 تا 120 رۆژدا سووريا به‌جێده‌هێڵن.
كالن گوتيشى: ئه‌مه‌ريكييه‌كان پێيان راگهياندووين ئێستا سه‌رقاڵى لێكۆڵينه‌وه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسى ئه‌و چه‌كانه‌ى له ناوچه‌كه بڵاويان كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: داواكارى سه‌ره‌كى ئه‌مه‌ريكا ئه‌وه‌يه، ئه‌و چه‌كه‌ى دراوه‌ته گرووپه تيرۆريستييه‌كان كۆبكرێته‌وه.
گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مه‌ريكا، جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، پێويسته يه‌په‌گه به ته‌واوى له منبج بكشێته‌وه و ئه‌و شاره به‌جێبهێڵێت.
ئيبراهيم كالن، ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان هيچ به‌ڵێنێكى نه‌داوه بۆ پاراستنى چه‌كداره كورده‌كان له سووريا.
باسى له‌وه‌شكرد، توركيا هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌ك ده‌كات، به‌ڵام بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى سه‌ربازى پرس به هيچ لايه‌نێك ناكات.
ئه‌م قسانه‌ى كالن دواى ئه‌وه هاتن، كه‌له‌گه‌ڵ جۆن بۆڵتن، راوێژكارى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مه‌ريكا كۆبوويه‌وه.
ئه‌مڕۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌تیكردووه‌ته‌وه چاوی به جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا بكه‌وێت كه به سه‌ردانێك له‌گه‌ڵ شاندێكی ئه‌مه‌ریكی له‌و وڵاته بوون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كه‌ناڵی A HABER توركی، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان ره‌تیكردووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ جۆن بۆڵتن كۆببێته‌وه، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری داوه توركیا جێبهێڵێت.
ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه روویداوه كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌هۆی لێدوانه‌كانی له ئیسرائیل ره‌خنه‌ی توندی له جۆن بۆڵتن گرت.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
ئ.ر