پیپی بەفەرمی گەڕایەوە ریزەکانی پۆرتۆ

تاکو 2021 گرێبەستەکەی واژۆکردووە

یانەی پۆرتۆ بەفەرمی گەڕانەوەی پیپی بەرگریکاری پۆرتوگاڵی بۆ ریزەکانی راگەیاند.

دوای ئەوەی پیپی مانگی رابردوو گرێبەستەکەی بە رەزامەندیی هەردوولایان لەگەڵ یانەی بێشیکتاشی تورکی هەڵوەشاندەوە، ئەو بەرگریکارە پۆرتوگاڵییە بەفەرمی جارێکی دیکە گەڕایەوە ریزەکانی یانەی پۆرتۆ و بۆ ماوەی دوو ساڵ تاکو 2021 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی پێشووی خۆی واژۆکردەوە.

پیپی 35 ساڵان کە پێشتر بۆ ماوەی 10 ساڵ درێسی ریال مەدریدی پۆشیوە، دوو ساڵ بوو لە تورکیا یاریی بۆ بێشیکتاش دەکرد و سەرەڕای ئەوەی لەلایەن چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپای داواکرابوو، بەڵام بڕیاری دا بگەڕێتەوە یانە دێرینەکەی.