له ناوچه‌كانى هه‌سه‌ده‌وه نه‌وت ره‌وانه‌ى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئه‌سه‌د ده‌كرێت
به درێژايى شه‌و و رۆژ تانكه‌ره‌كان نه‌وت ده‌گوازنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى بڵاوكرده‌وه و رايگه‌ياند، له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده)ه‌وه نه‌وت به تانكه‌ر ره‌وانه‌ى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى رژێمى سووريا ده‌كرێت.
روانگه‌كه راشيگه‌ياندووه، به درێژايى شه‌و و رۆژ تانكه‌ره‌كان نه‌وت ده‌گوازنه‌وه و نه‌وت ره‌وانه‌ى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى رژێم و باكوورى سووريا به تايبه‌تى پارێزگاكانى ئيدلب و حه‌ما و حه‌له‌ب و لازقيه ده‌كه‌ن، كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى گرووپه ئيسلامييهكانن.