له كه‌ركووك هه‌وڵێكى يه‌كێتى شكستيهێنا
زانيارى ورد له باره‌ى رێکكەوتنی نێوان ئەندامانی یەکێتی، عەرەب و تورکمانەکان
K24 – كه‌ركووك:
کۆبوونەوەی ئه‌مڕۆى نوێنه‌رانى یەکێتی، تورکمان و عەرەبەکان بۆ دیاریکردنی کەسێك لە شوێنی رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك شکستیهێنا.
کوردستان24 زانيارى ورد له باره‌ى رێکكەوتنی نێوان ئەندامانی یەکێتی، عەرەب و تورکمانەکان ده‌خاته‌ڕوو.
به گوێره‌ى رێكکەوتنه‌کە، جەمال مەولود، وەک بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجوومەن، دەچێتە شوێنی رێبوار تاڵەبانی، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە ڕێژەی یاسایی دانیشتنەکە تەواو نەکرا و بەشێک لەوانەشی کە رێکكەوتنیان کردبوو پاشگەزبوونەوە نەتوانرا دانیشتنەکە ئەنجامبدرێت.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، ئه‌مڕۆ ئەحمەد عەسکەری، یەکێک لەئەندامانی یەکێتی نیشتمانی كوردستان، لە لیستی برایەتی بەکوردستان 24ی راگه‌ياند، "نەمانتوانی رێژەی یاسایی تەواو بکەین بۆ دیاریکردنی کەسێك لە شوێنی رێبوار تاڵەبانی سەرۆکی بەوەکالەتی کەرکووك".
عه‌سكه‌ری گوتیشی: "ئەم هەوڵەی ئێمە بۆ ئەوەیە کە کەسێکی دیکە دیاریبکەین، تاکو کێشەی یاسایی درووست نەبێت، ئێمە تا ئێستا کێشەمان نەبوو رێبوارتاڵەبانی لەهەولێرەوە ئیشەکانی دەکرد، بەڵام ئێستا کێشە هەیە و ئیمزاکانی رێبوار تاڵه‌بانى کاريان پێ ناکرێت و فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە بۆيه دەمانەوێت کەسێك لە شوێنی ئەو، ئیشوکارە ئیداریيەکان بەڕێوه‌ببات".
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه، كه كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكی دیار راده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شد و هێزه عێراقییه‌كان كرا، رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت شاره‌كه‌ی جێهێشتووه.
مانگی رابردووش، دادگای كه‌ركووك سزای زیندانیكردنی شه‌ش مانگی بۆ رێبوار تاڵه‌بانی ده‌ركرد.