کوردستان24 رێکكەوتنی نێوان یەکێتی و عەرەب و تورکمانەکان بڵاودەکاتەوە
ههوڵهكانی دیاریكردنی شوێنگرهوهی رێبوار تاڵهبانی چۆن شكستيان هێنا
K24 - كهركووك:
هەوڵی بەشێک لەئەندامانی یەکێتی و عەرەب و تورکمانەکان شکستی هێنا، بۆ دیاریکردنی کەسێك وەك سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك، لە شوێنی ڕێبوار تاڵەبانی، كه ئێستا فهرمان دهستگیركردنی بۆ دهرچووه.
کوردستان24 رێکكەوتنی نێوان ئەندامانی یەکێتی و عەرەب و تورکمانەکان بڵاودەکاتەوە، بەپێی ڕێکەوتنکەکەش جەمال مەولود، وەک بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجوومەن، دەچێتە شۆێنی رێبوار تاڵەبانی، بەڵام بەهۆی ئەوەی رێژەی یاسایی دانیشتنەکە تەواو نەکرا و بەشێك لەوانەشی کە رێکكەوتنیان کردبوو، پاشگەزبوونەوە، نەتوانرا دانیشتنەکە ئەنجامدرێت.
هەوڵەکان له باڵهخانهی ئهنجوومهنی پارێزگای كهركووك دهستیانپێكرد، بۆ ئەوە بوون له دانیشتنێکی ئەنجوومەنی پارێزگا، لە شوێنی رێبوار تاڵەبانی، کەسێکی دیکە بکرێتە سەرۆکی ئەنجوومەن.
14 ئەندام ئەنجوومەنی پارێزگا ئیمزایان لەسەر رێکكەوتننامەیەك کرد، بەڵام نەتوانرا رێژەی یاسایی تەواو بکرێت بۆ گۆڕینی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا.
ئەو ئەندامانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك کە لە هەولێرن، ژمارەیان 12 ئەندامە، زۆر بابەتیش ههن ئەوان دەتوانن یەکلای بکەنەوە، بەڵام بەلایانەوە هێشتا رێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجوومەنە.
پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا تارادەیەك بۆ تورکمانەکان یەکلابۆتەوە، بەڵام ئەوانیش لەنێو خۆیاندا لەسەر دیاریکردنی کەسێك بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، رێکناکەون، بۆیه تا ههوڵهكانی لادانی رێبوار تاڵهبانی، هیچ ئهنجامێكیان نهبووه.
دادگای کەرکووك فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا دەرکردووە، ههرچهنده هێشتا ئیمزا لەسەر نووسراوەکان دەکات و کێشەی یاسایی بۆ دروست نەبووە، بەڵام پێی ناچێت ئەمە بەردەوام بێت.
ئ. م