ڤيديۆ.. ئافره‌تێك فڕێ ده‌درێته سه‌ر شه‌قام
فڕێ دراوه‌ته سه‌ر شه‌قامێكى سه‌ره‌كى شارى هه‌ولێر
K24 – هه‌ولێر:
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، ئافره‌تێك، كه هێشتا زانيارى له باره‌يه‌وه به‌رده‌ست نه‌كه‌وتووه، فڕێ دراوه‌ته سه‌ر شه‌قامێكى سه‌ره‌كى شارى هه‌ولێر و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانيش سه‌ره‌ڕاى ئاگاداركردنه‌وه‌يان له لايه‌ن هاووڵاتيانه‌وه به هاناى ئه‌و ئافره‌ته‌وه نه‌چوونه.
شاهێدحاڵێك له شوێنى رووداوه‌كه‌وه، تايبه‌ت به ماڵپه‌ڕى كوردستان24 رايگه‌ياند، زياتر له دوو كاتژمێره ئه‌و ئافره‌ته له به‌ر سه‌رما و باران كه‌وتووه و خه‌ڵك په‌يوه‌ندى به پۆليس و فه‌رمانگه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى دژى ئافره‌تان كردووه، به‌ڵام هيچ لايه‌كيان ئاماده نه‌بوونه بێنه شوێنى رووداوه‌كه و له دۆخى ئه‌و ئافره‌ته بكۆڵنه‌وه.
ئه‌و هاووڵاتييه باسى له‌وه‌شكرد، ئافره‌ته‌كه له به‌رامبه‌ر ده‌رگاى فرياكه‌وتنى نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى شارى هه‌ولێر له‌سه‌ر شه‌قامێكى گشتيى فڕێ دراوه.