له هه‌ولێره‌وه پۆمپيو و له ئيسرائيله‌وه بۆڵتن پشتيوانى بۆ كوردى سووريا ده‌رده‌بڕن
ئه‌مه‌ريكا كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له سووريا په‌يوه‌ست كردووه، به‌و دڵنيايانهى توركيا دهيدات
K24 – هه‌ولێر:
جارێكى ديكه، به‌رپرسانى ئه‌مه‌ريكا پشتيوانيان بۆ پاراستنى سه‌لامه‌تى شه‌ڕڤانه كورده‌كانى هه‌سه‌ده و يه‌په‌گه و يه‌په‌ژه ده‌ربڕى و ئه‌و هێزانهيان به هاوپه‌يمانى ئه‌مه‌ريكا له شه‌ڕى دژ به داعش وه‌سفكرد، به‌ڵام ئه‌مجاره، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا له هه‌ولێر ئه‌و قسانه‌ى كرد و پێشتريش جۆن بۆڵتن، راوێژكارى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مه‌ريكا له ئيسرائيله‌وه توركياى وروژاندبوو به لێدوانێك كه بۆ پشتيوانى له كوردانى سووريا ئاراسته‌ى توركياى كردبوو.
له سه‌ره‌تا ئه‌م هه‌فته‌يه‌دا راوێژكارى كاروبارى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مه‌ريكا، جۆن بۆڵتن له ئيسرائيل رايگه‌ياند، "ئه‌مه‌ريكا نايه‌وێت هيچ ئۆپراسيۆنێكى سه‌ربازى توركيا له سووريا به‌ڕێوه‌بچێت، مه‌گه‌ر دواى هه‌ماهه‌نگى ته‌واوه‌تى له‌گه‌ڵ ئيداره‌ى ئه‌مه‌ريكا ئه‌نجامبدرێت".
بۆڵتن، گوتيشى: "ئه‌مه‌ريكا كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له سووريا په‌يوه‌ست كردووه، به‌و دڵنيايانهى توركيا دهيدات له باره‌ى سه‌لامه‌تى و پاراستنى كورده‌كانه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتى: "هه‌ڵوێستى ئهمهيكا ئه‌وه‌يه كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا روونادات تاوه‌كو رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره ده‌كرێت له باره‌ى پاراستنى كورده‌كانه‌وه".
له نوێترين كاردانه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى بۆڵتندا، مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رايگه‌ياند، "واشنتن بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سووریا رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ بووه‌ته‌وه و گرنگترینیشیان بوونی په‌یوه‌ندی به‌تینی نێوانیانه له‌گه‌ڵ رێكخراوه (تیرۆریستییه‌كان) له سووریا".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتيشى: "له ئاستی مه‌یدانیدا له سووریا چه‌ند ئاسته‌نگێك هاتوونه‌ته پێش و هۆكاره‌كه‌شی پێشوه‌چوونه‌كانی ره‌وشی ئه‌و وڵاته‌یه، به‌ڵام ئه‌نقه‌ره ده‌توانێت به‌سه‌ریاندا زاڵ بێت".
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا لێدوانی جیاواز و دژ به یه‌ك ده‌ده‌ن له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانیان له سووریا. له كاتێكدا هیچ كێشه‌یه‌ك له جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی نێوان ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ تا ئێستا رووینه‌داوه و پشتيوانى له یه‌كێتی خاك و سنووری سووریا ده‌كه‌ینه‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا هه‌روه‌ها گوتى: "ئاماده‌كاریی بۆ لوتكه‌یه‌كی سێقۆڵی نێوان، ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا، حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌كرێت" به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه‌ی ئاشكرا نه‌كرد.
چه‌ند رۆژێكه هه‌ست به گۆڕانكاریه‌ك له پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌كرێت و رۆژی سێشه‌ممه 8/1/2019 و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌تیكردووه‌ته‌وه چاوی به جۆن بۆڵتن راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا بكه‌وێت كه به سه‌ردانێك له‌گه‌ڵ شاندێكی ئه‌مه‌ریكی له‌و وڵاته بوون.
ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه روویداوه كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌هۆی لێدوانه‌كانی له ئیسرائیل ره‌خنه‌ی توندی له جۆن بۆڵتن گرت.
ئه‌ردۆغان هێرشی كرده سه‌ر جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا و لێدوانه‌كانی به‌رامبه‌ر بارودۆخی سووریا به هه‌ڵه‌ی كوشنده ناوبرد".
سه‌رۆك كۆماری توركیا گووتی: "جۆن بۆڵتن، له لێدوانه‌كانیدا به‌رامبه‌ر ره‌وشی سووریا هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ی كردووه و توركیاش ئاماده‌كارییه‌كانی به كۆتاهێناوه بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربانی له سووریا. ناتوانین لێدوانه‌كانی جۆن بۆڵتن كه له‌باره‌ی سووریاوه له ئیسرائیل داوونی قه‌بووڵ بكه‌ین، ئه‌و هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ی كردووه له لێدوانه‌كانی ئه‌م دوواییهیدا".
ئه‌ردۆغان ئه‌و قسانه‌ی به بانگه‌شه‌ی بێ بنه‌ما له قه‌ڵه‌مداوه كه باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن توركیا كورده‌كان ده‌كاته ئامانج و گوتوویه‌تی: "قسه‌ی هه‌ڵبه‌ستراوی بێ به‌هان".
سه‌رۆك كۆماری توركیا گووتیشی: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام كه‌سانی دیكه له ئیداره‌كه‌یدا هه‌ن هه‌ڵوێستی جیاوازیان هه‌یه".
ئه‌ردۆغان گوتوویه‌تی: "ته‌واوی ئاماده‌كاریمان كردووه بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی و به‌م زووانه‌ش ده‌ستپێده‌كات، ئامانجی پرۆسه‌كه‌ش بۆ پاراستنی دانیشتوان و یه‌كێتی خاكی سووریایه".
ئه‌ردۆغان جارێكی دیكه هێرشی كرده‌وه سه‌ر پارتی كرێكارانی كوردستان و گووتی: "په‌كه‌كه ناتوانێت نوێنه‌ری كورد بێت، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لیش له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه دوو رووی دراوێكن".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ئه‌و قسانه‌ی ده‌ڵێن ھێزه‌كانی سووریای دیموكراتی به‌ره‌نگاری داعش ده‌بێته‌وه له سووریا، جگه له "درۆیه‌كی گه‌وره" هیچی دیكه نییه".
هه‌ر له كاردانه‌وه‌ى هه‌ڵوێست بۆڵتندا، رێبه‌رى پارتى بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌يى توركيا، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لى، هێرشيكرده سه‌ر راوێژكارى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مه‌ريكا، جۆن بۆڵتن و رايگه‌ياند، "ئێمه چيتر ناچار نين بگه‌ڕێينه‌وه بۆ تۆ و گه‌وره‌كانت و پرستان پێبكه‌ين له‌و شتانه‌ى ده‌يكه‌ين".
باخچه‌لى له وته‌يه‌كيدا له‌به‌رده‌م كوتله‌ى حزبه‌كه‌ى له په‌رله‌مانى توركيا، گوتى: "توركيا ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆيه و ناچار نييه بۆ ئه‌و شتانه‌ى ده‌يكات پرس به كه‌س بكات".
گوتيشى: "هاوپه‌يمانه‌كانى ئێوه خه‌ڵك سه‌ربڕه جياخوازهكانن و دوور و نزيك هيچ پهيوهندييهكيان به برا كورده‌كانه‌وه نييه، ئه‌وان تيرۆريستن و خه‌ڵك كوژن و ده‌بێت له هه‌ر شوێنێك بن، نه‌مێنن".
باخچه‌لى گوتيشى: "پێويسته توركيا بپه‌ڕێته‌وه بۆ رۆژهه‌ڵاتى فورات بۆ ئه‌وه‌ى ماف و دادوه‌رى بچه‌سپێنێت بۆ سته‌ملێكراوه‌كان و گوێ به‌وه نه‌دات ئه‌مه‌ريكا چى ده‌كات و چى ده‌ڵێت".
له نوێترين هه‌ڵوێستيشدا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، مايك پۆمپيۆ، رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى هه‌موو شتێك كه له توانايدا بێت ده‌يكات بۆ پاراستنى هاوپه‌يمانه كورده‌كانى له سووريا له هه‌ر هێرشێك كه توركيا بيانكاته سه‌ريان.
دوێنێ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا به سه‌ردانێك گه‌يشته عێراق و له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانى به‌غدا و هه‌ولێر كۆبوويه‌وه.
له شارى هه‌ولێر، پۆمپيۆ سه‌باره‌ت به پرسى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا، رايگه‌ياند، "ئێمه گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ توركيا كردووه و باسمان له‌وه كردووه كه ئاسايشى ئه‌و هێزانه‌مان بپارێزين له كاتى پرۆسه‌ى كشانهوهياندا".
سه‌باره‌ت به يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل(يه‌په‌گه) و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده)، كه توركيا به تيرۆريست ناويان ده‌بات، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا گوتى: "هه‌فته‌ى پێشووش باسم كرد، ئه‌و خه‌ڵكانه له‌گه‌ڵ ئێمه شه‌ڕى دژى داعشيان كردووه، گرنگ ئه‌وه‌يه هه‌موو شتێك له تواناماندا بێت ده‌يكه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و خه‌ڵكه بپارێزين كه شه‌ڕيان هاوشانى ئێمه له دژى تيرۆر كردووه".
ئه‌و لێدوانانه‌ى به‌رپرسانى ئه‌مه‌ريكا دواى ئه‌وه دێن، كه هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده)، دواى راگه‌ياندنى بڕيارى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا له به‌ياننامه‌يه‌كدا ئه‌و كشانهوهيهى ئه‌مه‌ريكاى به خيانه‌ت و وه‌شاندنى خه‌نجه‌ر له پشته‌وه وه‌سفكرد.
راسته‌وخۆ دواى بڕياره‌كه‌ى ئه‌مه‌ريكاش، هه‌سه‌ده داوايكرد، سوپاى سووريا بگه‌ڕێته‌وه بۆ شارى منبج و شاره‌كه له هێرشى سه‌ربازى سوپاى توركيا و ميليشيا توندڕه‌وه هاوپه‌يمانه‌كانى بپارێزێت.
بڕيارى كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا له سووريا، بووه هۆى نيگه‌رانى و ناڕازيبوونى ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى ئيداره‌ى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا و به‌و هۆيه‌وه ژماره‌يه‌ك له گه‌وره به‌رپرسانى ئيدارهكه له ناوياندا وه‌زيرى به‌رگرى و سوپا سالارى ئه‌مه‌ريكا ده‌ستيان له‌كاركێشايه‌وه.